بۆ رێگری لە هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق، وەزارەتی تەندروستی كوردستان لە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی ئامێری پشکنینی ئەم ڤایرۆسەی داناوە و پشکنین بۆ گەشتیاران دەکات، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراقیش هه‌موو ڕێكاره‌كانى به تووندى گرتووه‌ته‌به‌ر.
ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێك تووش بووبێت ئه‌وا پێویستى به 14 ڕۆژى تره تاكو ده‌ركه‌وێت
ئه‌مڕۆ شه‌موو 22ى شوبات، دكتۆر ئوسامه حوسێن به‌ڕێوەبە‌رى ژووى پشكنیكى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا له عێراق به "وشه" ڕاگه‌یاند، ئه‌و هه‌واڵانه‌ى بڵاو بووه‌ته‌وه له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى كه‌سێك له به‌غدا و كه‌سێك له به‌سڕا تووشى كۆرۆنا بووبێ به‌ته‌واوى ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه و له ته‌واوى عێراق و هه‌رێمى كوردستان هیچ كه‌سێك تووش نه‌بووه.
زیاتر گوتى، ده‌بێت خه‌ڵك هۆشیار بن كه ته‌نیا سێ ڕۆژه ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئێران چۆن ده‌كرێت ڕاسته‌وخۆ بگاته عێراق و به‌ماوه‌ى یه‌ك ڕۆژ كه‌سه‌كه ده‌ركه‌وێت تووشى ڤایرۆس بووه، ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێك تووشیش بووبێت ئه‌وا پێویستى به 14 ڕۆژى تره تاكو ده‌ركه‌وێت.
ڕوونى كرده‌وه، به‌داخه‌وه له عێراق و به‌تایبه‌ت له شارى مووسڵ ته‌واوى ڕاپۆرته‌كانمان پێ گه‌یشتووه كه گرانى له كڕینى ده‌مامك دروست بووه به‌ڵام ئه‌وه پێویسته بگوترێت كه حكوومه‌ت تواناى هه‌یه هه‌موو كارێك بكات بۆ باشبوونى خه‌ڵك بۆیه هاووڵاتییان پێویست ناكات په‌نا بۆ بازرگانان ببه‌ن بۆ كڕینى هیچ ده‌مامكێك.
ڤایرۆسی کۆرۆنا (Coronavirus) گرووپێک ڤایرۆسن کە تووشی مەمکدارەکان دەبن، لەوانەش مرۆڤەکان و باڵندەکان. لە مرۆڤەکاندا، دەبێتە ھۆی ژەھراویبوونی ھەناسەدان بە نەرمی، بەڵام لە ھەندێک باردا دەکرێ کوشندە بێت. لە مانگا و بەرازەکاندا دەکرێ ببنە ھۆی سکچوونیان لە کاتێکدا لە مریشکەکاندا دەبیتە ھۆی ژەھراویبوونی بەشی ھەناسەدانی سەرەوە. تا ئێسته ھیچ دەرمانێکی پێکوتان و حەبێک بۆ چارەسەر و ڕێگرتنی ئەو ڤایرۆسە نەدۆزراوەتەوە، تەنیا پسپۆران هەوڵی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگریی جەستە دەدەن، ئەم ڤایرۆسە سه‌ره‌تا لە شاری ووھان لە وڵاتی چینەوە لە دوایین مانگه‌كانى ساڵى 2019 دەرکەوتووە و پەرەی سەندووە، لە نیشانەکانی نەخۆشییەک کە لەم ڤایرۆسەوە سەرچاوە دەگرێت، ئاماژە بە تا و کۆکە و ھەندێک جار کێشەی ھەناسەدان ده‌كرێت.