هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی خۆی و دابینكردنی مووچه و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كان، پشت به سێ سه‌رچاوه‌ی بودجه ده‌به‌ستێت، دوو له‌و سه‌رچاوانه له‌ژێر ره‌حمه‌تی به‌غدا و گۆڕانكاریی ئابووری دنیادان و وایانكردووه هه‌رێمی كوردستان له رووی ئابوورییه‌وه وه‌ك پێویست سه‌قامگیر نه‌بێت و نه‌توانێ به‌گوێره‌ی پلان و بودجه سیاسه‌تی ئابووری و پلانی ساڵانه‌ی خۆی دیاری بكات. په‌سند نه‌كردنی یاسای ساڵانه‌ی بودجه له شه‌ش ساڵی رابردوودا، نموونه‌یه‌كی ئه‌م راستییه‌یه.
ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابینكردنی داهات پشتیان پێ ده‌به‌ستێت، بریتین له: یه‌كه‌م داهاتی ناوخۆ و باج و گومرك. دووه‌م نه‌وت و سێیه‌میش ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له‌لایه‌ن به‌غداوه ره‌وانه ده‌كرێت.
له‌م سێ سه‌رچاوه‌یه‌ی داهات، دوو سه‌رچاوه‌یان زۆرترین هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زیان هه‌بووه و زۆرترین كاریگه‌ریشیان بۆ سه‌ر ئابووری هه‌رێمی كوردستان هێناوه‌ته كایه‌وه.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ڤایرۆسی كۆرۆنا 13 دۆلار یان به واتایه‌كی تر 18% له نرخی نه‌وتی دابه‌زاندووه، سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت به نزیكه‌ی 70 دۆلار ده‌فرۆشرا، به‌ڵام ئێسته هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وته‌كه 57 دۆلار ده‌كات.
كه‌مبوونه‌وه‌ی 18% له به‌های نه‌وت، به واتای كه‌مبوونه‌وه‌ی 18% له داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مه یه‌كێك له كوچكه‌كانی داهاتی كوردستان بێ و هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان به 470 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا بخه‌مڵێنرێ، ئه‌وا رۆژانه شه‌ش ملیۆن و 300 هه‌زار دۆلار له داهاتی كوردستان كه‌م ده‌كاته‌وه كه مانگانه ده‌گاته سه‌رووی 183 ملیۆن دۆلار.
پێشتریش نه‌وت زۆرترین كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئابووری كوردستان هه‌بووه. ساڵی 2015 كاتێك نرخی نه‌وت بۆ خوارووی 30 دۆلار دابه‌زی، نه‌وته‌كه‌ی كوردستان به كه‌متر له 20 دۆلار ده‌فرۆشرا و ئه‌گه‌ر كرێی كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی لێ كه‌م بكرایه‌ته‌وه، هیچی بۆ هه‌رێم نه‌ده‌ما، بۆیه له سه‌ره‌تای ساڵی 2016ه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێم به ناچار مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پاشه‌كه‌وت كرد.
گۆڕانكارییه‌كانی سه‌ر نرخی نه‌وت نه‌ك له ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم، له ده‌سه‌ڵاتی عێراقیشدا نین. هه‌ر ئێسته عێراق رۆژانه چوار ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م دێنێت و سێ ملیۆن و 700 هه‌زار به‌رمیلی هه‌نارده ده‌كات، ئه‌وه به‌بێ ئه‌و نه‌وته‌ی له هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
له دابه‌زینی هه‌ر دۆلارێك له نرخی نه‌وت، رۆژانه سێ ملیۆن و 700 هه‌زار دۆلار زیان به عێراق ده‌گات و بڕی ئه‌و زیانه له ماوه‌ی مانگێكدا بۆ عێراق 111 ملیۆن دۆلاره. ئه‌مه ته‌نیا بۆ دابه‌زینی یه‌ك دۆلاره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر 18%یان 13 دۆلاره‌كه له‌به‌رچاو بگیرێت و نه‌وت له ئاستی ئێسته‌یدا بمێنێته‌وه، ئه‌وا رۆژانه 48 ملیۆن و 100 هه‌زار دۆلار زیان به داهاتی نه‌وتی عێراق ده‌گات كه مانگانه ده‌گاته ملیارێك و 443 ملیۆن دۆلار.
كوچكه‌یه‌كی تری داهاتی كوردستان ئه‌و بڕه پاره‌یه له به‌غداوه ره‌وانه ده‌كرێت. به‌پێی دواین رێككه‌وتن كه هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌نجامی داوه، عێراق مانگانه 452 ملیار دینار ره‌وانه ده‌كات. هه‌ر كاتێك ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه دوا خرابێت، یه‌كسه‌ر كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دواخستنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستانیش هه‌بووه.
به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستان و به‌غدا له دانوستاندان بۆ ئه‌وه‌ی له‌م رووه‌وه رێككه‌وتنێكی گشتگیر ئه‌نجام بده‌ن.
سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌م كه داهاتی ناوخۆ و گومرك و باجه، هه‌رچه‌نده به‌راورد به دوو سه‌رچاوه‌كه‌ی تر كه‌متره، به‌ڵام له هه‌ردوو داهات سه‌قامگیرتره و زیاتر فریای هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه.
هه‌ندێك پێشهات هه‌ن كاریگه‌ریی ده‌خه‌نه سه‌ر بازاڕی نه‌وت و ئه‌م پێشهاتانه‌ش به‌هیچ كه‌سێك قه‌ره‌بوو ناكرێنه‌وه
دكتۆر شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ "وشه" روونی كرده‌وه، هه‌ندێك پێشهات هه‌ن كاریگه‌ریی ده‌خه‌نه سه‌ر بازاڕی نه‌وت و ئه‌م پێشهاتانه‌ش به‌هیچ كه‌سێك قه‌ره‌بوو ناكرێنه‌وه.
وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ "عێراق هه‌ر بڕه ئه‌و نه‌وته كه هه‌نارده ده‌كات كه بۆی دیاریكراوه، بۆیه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانه‌ی له دابه‌زینی نرخی نه‌وت پێی ده‌گات، ناتوانێ نه‌وتی زیاتر هه‌نارده بكات، چونكه عێراق له چوارچێوه‌ی یاساكانی ئۆپێك‌دا كار ده‌كات و ده‌بێ هه‌ر ئه‌و بڕه هه‌نارده بكات كه به‌گوێره‌ی پشكه‌كه‌ی له ئۆپێك بۆی ده‌ستنیشان كراوه".
له‌باره‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتی، به وردی ئاگایان له‌وه نییه چ بڕه نه‌وتێك هه‌نارده ده‌كرێت، به‌ڵام به خه‌مڵاندنیان 450 تا 470 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كرێت.
له هه‌رێمی كورستان هیچ یاسایه‌كی تایبه‌ت نییه تا به‌گوێره‌ی یاساكه بودجه‌كه خه‌رج بكرێ، بۆیه به‌بێ پلان ئه‌سته‌مه ده‌ستنیشانی ئه‌وه بكرێ كه‌رته جیاوازه‌كانی كوردستان دوای ساڵێك به چ قۆناغێكی پێشكه‌وتن ده‌گه‌ن.
له هه‌رێمی كوردستاندا پێنج ساڵه بودجه نییه و گه‌له‌كه‌ی له‌لایه‌ن به‌غداوه به بڕینی به‌شه بودجه‌یان له 2014ـه‌وه سزا دراوه، تا به‌گوێره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه، داهاتی كوردستان خه‌رج بكرێت.
به بۆچوونی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، "به‌رپرسانی حكوومه‌تیش بیانووی ئه‌وه ده‌هێننه‌وه تا له‌گه‌ڵ به‌غدا به رێككه‌وتن نه‌گه‌ن، ناتوانن قسه له‌سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێم بكه‌ن".
له‌لایه‌كی تره‌وه هێڤیدار ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی هه‌مان لیژنه له په‌رله‌مانی كوردستان به"وشه"ی گوت، شه‌ش ساڵه هه‌رێمی كوردستان بێ پڕۆژه‌ی بودجه‌یه و هۆكاره‌كه‌ش بۆ به‌غدا ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه بودجه‌ی هه‌رێم له به‌غدا دابین كراوه و كاتێكیش به‌غدا هه‌رێمی سزا داوه، هه‌رێم نه‌یزانیوه به پشتبه‌ستن به هیچ پلان و یاسای بودجه دیاری بكات.
ئه‌و روونی ده‌كاته‌وه، "تا ئێسته كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای ئیداره‌كردن سیاسه‌تی بودجه به‌ره‌وپێش ده‌بات، هیچ پلانێك نییه دیاری بكات كه‌رتی ته‌ندروستی، كه‌رتی كاره‌با و كه‌رته‌كانی تر و دوای ساڵێكی تر چ گۆڕانكارییه‌كیان به‌سه‌ر دێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ساڵانی رابردوو راسته جۆرێك رێككه‌وتن هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌مه جێبه‌جێ نه‌كراوه، بۆیه كورستان ده‌یه‌وێ رێككه‌وتنێكی گشتگیر له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات و پاشان پڕۆژه‌ی بودجه‌ی خۆی دابڕێژێت.
راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌بێته فریادره‌سی هه‌میشه‌یی كوردستان، په‌ره‌پێدانی داهاتی ناوخۆیه كه به پاڵپشتی سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ، پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزار به‌دی ده‌هێنرێت و كه‌متر له‌ژێر كاریگه‌ریی ده‌ستی ده‌ره‌كیدان.