پاش تێكچوونی باری ته‌ندروستیی قادر به‌شداری ڕۆژنامه‌نووس، شاعیر و فۆتۆگرافه‌ری شارۆكه‌ی كۆیه، دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له نه‌خۆشخانه كۆچی دوایی كرد.
به "ئاوێنه‌ی شارێك" له‌ناو هاووڵاتییانی كۆیه‌دا ناوی ده‌ركردبوو
دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو 22-23ــی شوبات، قادر به‌شدار فۆتۆگرافه‌ر، شاعیر و وێنه‌گری شارۆكه‌ی کۆیە کە به "ئاوێنه‌ی شارێك" له‌ناو هاووڵاتییانی كۆیه‌دا ناوی ده‌ركردبوو، له ته‌مه‌نی 58 ساڵیدا به نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 23ی شوبات، هیوا عه‌بدوڵا هاووڵاتیی شاری كۆیه و هاوڕێی نزیكی كۆچكردوو به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، بڕیاره له رێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی له مزگه‌وتی خانه‌ی شارۆكه‌ی كۆیه به‌ره‌و گۆڕستان ببرێت و به به‌شداریی خزم، هاوڕێ و هاووڵاتییانی شارۆكه‌كه به‌خاك بێته سپاردن.
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته له رێوڕه‌سمێكدا له كۆیه ڕێز له‌و كه‌سایه‌تییه دیاره نرا و خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی له‌پای 21 ساڵ خزمه‌ت به بواری ڕاگه‌یاندن و ئه‌رشیڤكردنی وێنه‌كانی كۆیه پێ به‌خشرا.
قادر به‌شدار ساڵی 1962 له گه‌ڕه‌كی بایز ئاغا له شارۆكه‌ی كۆیه له دایك بووه، ساڵێك پێش ئێسته دووچاری جه‌ڵته‌ی دڵ بووه، به‌ڵام دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی، باری ته‌ندروستی به‌ره‌و باشبوون چوو، دوێنێ جارێكی تر باری ته‌ندروستی تێكچوو، شه‌وی ڕابردوو له نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری له شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.