سه‌ركرده‌یه‌كی نزیك له ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی وه‌ته‌نییه، رای ده‌گه‌یه‌نێت كه له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر دامه‌زراندنی به‌ره‌یه‌ك به‌ناوی "به‌ره‌ی میانڕه‌وی" كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پێش به په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری دۆخی عێراق بگرن. به‌گوته‌ی ئه‌و "ئه‌گه‌ر هه‌یه هه‌فته‌ی داهاتوو جموجووڵێكی په‌له به‌و ئاراسته‌یه ده‌ست پێ بكات".
به‌مدواییه په‌رله‌مانتارێكی شیعه رای گه‌یاند، هێزه سیاسییه شیعه‌كان رێككه‌وتوون له‌سه‌ر متمانه به‌خشین به حكوومه‌تی محه‌مه‌د عه‌لاوی، سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تیی كورد و سوننه، بۆیه رێككه‌وتن هه‌یه حكوومه‌تی عه‌لاوی تێپه‌ڕ بكرێت، چونكه زۆرینه‌یه‌كی سیاسیی شیعه هه‌یه و ده‌توانن له‌ناو په‌رله‌مان متمانه به عه‌لاوی و حكوومه‌ته‌كه‌ی بده‌ن.
ئه‌و هه‌وڵه زه‌نگێكی تری مه‌ترسییه بۆ فه‌رامۆشكردنی فرهپێكهاتهیی و هاوبه‌شی له عێراق له‌لایه‌ن شیعه‌وه، بۆیه دۆخه‌كه پێویست به ده‌ستوه‌ردانی سه‌رانی دانا و به‌ئه‌زموونی عێراق ده‌كات بۆ راستكردنه‌وه‌ی.
عه‌لا مه‌كی سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی وه‌ته‌نییه، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی له عێراقدا هه‌یه، سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی بۆ هه‌ولێر و دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی له‌و چوارچێوه‌یه دێت.
بارزانی و عه‌لاوی دوای كۆبوونه‌وكه به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان ده‌ركرد و ئاماژه‌یان به‌وه دا كه عێراق به یه‌كێك له دۆخه سهختهكانیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و پێویسته هه‌موو هه‌وڵه‌كان یه‌كبخرێن بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی و سه‌قامگیركردنی.
به‌گوته‌ی مه‌كی "له‌و سۆنگه‌وه نیازێك دروست بووه كه سه‌رۆك بارزانی و ئه‌یاد عه‌لاوی، هه‌موو هێزه میانڕه‌وه‌كان له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی عێراق كۆ بكه‌نه‌وه، مه‌به‌ست ئه‌و هێزانه‌ن كه خاوه‌ن مێژوویه‌كی دیارن و لایه‌نگری رێچاره‌ی سه‌ربازی و توندوتیژی و میلیشیا نین و باوه‌ڕیان به گفتوگۆ هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی عێراق، ئه‌وه‌ش نیازی راسته‌قینه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو، بۆیه به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی به‌ناوی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ركرا".
زیاتر گوتی، "هه‌ریه‌ك له پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوپه‌یمانی وه‌ته‌نییه، ده‌ست به گفتوگۆ و كرانه‌وه به‌ڕووی هێزه‌كاندا ده‌كه‌ن تا پێش له په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری دۆخه‌كه بگرن، رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كردووه و به‌ره‌یه‌ك به‌ناوی (به‌ره‌ی میانڕه‌وی) دێته دامه‌زراندن و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌ست پێ ده‌كات.
له‌باره‌ی لایه‌نه‌كان مه‌كی ئاشكرای كرد "لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و وڵاتانی دراوسێ و گه‌لی عێراق و لایه‌نه میانڕه‌وه‌كان و نوێنه‌ری خۆپێشانده‌رانی گه‌نج، به‌شێك ده‌بن له‌و به‌ره‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌یه هه‌فته‌ی داهاتوو جموجووڵێكی په‌له به‌و ئاراسته‌یه ده‌ست پێ بكات".
"مه‌به‌ستمان له‌و به‌ره‌یه كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌یه كه میلیشیایان نییه و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به گفتوگۆی سیاسی و نیشتمانی هه‌یه، بۆیه ئه‌و ناونیشانه‌مان دیاری كرد، نیاز هه‌یه ئه‌و گفتوگۆ و كرانه‌وه‌یه روو بدات و شاند پێك بێت. مه‌رج نییه هه‌موو هێزه‌كان به‌وه رازی بن، بۆیه ناتوانین ئه‌و لایه‌نانه دیاری بكه‌ین كه ده‌بنه به‌شێك له‌و به‌ره‌یه، ئه‌وه‌ی هه‌یه وه‌ك پارتی و سه‌رۆك بارزانی و ئه‌یاد عه‌لاوی، گفتوگۆ ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌و هێزانه كامانه‌ن كه ده‌بنه به‌شێك له‌و به‌ره‌یه و كێ ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه" مه‌كی وای گوت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، پێشبینی تێپه‌ڕاندن و تانه‌دان به حكوومه‌تی عێراق هاوشێوه‌ی ده‌ركردنی یاسای كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه مانای وا نییه ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت پێكهات، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن، چونكه كێشه‌كه ئه‌وه نییه، به‌ڵكو ده‌بێ ته‌نگژه گه‌وره‌كه بێته چاره‌سه‌ركردن، ئێمه‌یش ئه‌و رێیه‌مان گرتووه و ئه‌وانه‌ی ده‌نگ به تێپه‌ڕاندنی حكوومه‌ت ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر پاڵپشتمان بن زۆر باشه، ئه‌گه‌رنا ئێمه به‌رده‌وامین له‌سه‌ر ئه‌و رێیه‌ی گرتوومانه.
شه‌مووی رابردوو ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی وه‌ته‌نییه سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی كرد، ئه‌وان باسی په‌ره‌سه‌ندنی دۆخی عێراق و ناوچه‌كه‌یان كرد و له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك رێككه‌وتن، له‌وانه پێویستی مانه‌وه‌ی هێزی هاوپه‌یمانان له عێراق و بوونی عێراق وه‌ك وڵاتی پێكهاته‌كان.
هاتنه سه‌رخه‌تی سه‌رۆك بارزانی زۆر گرنگه، هه‌موو هێزه سیاسیی و پێكهاته‌كانی عێراق رووی تێده‌كه‌ن و له‌باره‌ی پێكهاتنی حكوومه‌ت بۆچوونی وه‌رده‌گرن
لای خۆیه‌وه ئیخڵاس دلێمی په‌رله‌مانتاری عێراق، له‌باره‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی سه‌رۆك بارزانی و عه‌لاوی بۆ راستكردنه‌وه‌ی دۆخی عێراق به‌ره‌و هاوسه‌نگیی پێكهاته‌یی ناوخۆیی و نه‌چوونه ژێرباری كاریگه‌ریی وڵاتانی ده‌ره‌وه، بۆ "وشه" گوتی، پێش ماوه‌یه‌ك سه‌رانی سوننه كۆده‌نگییان هه‌بوو به دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نێك كه سه‌ركرده دیاره‌كان له‌خۆ بگرێت له سوننه و كورد و شیعه و كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام هه‌بوو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
دلێمی ده‌ڵێ، "ئه‌مڕۆ پێویستیمان به دامه‌زراندنی به‌ره‌یه‌كی هاوسه‌نگ هه‌یه، چونكه بڕیاره‌كانی برایانی شیعه له ماوه‌ی دواییدا، شێواوی پێوه دیاره و زیاتر هه‌ست و به‌رژه‌وه‌ندی تایفی به‌سه‌ر بیركردنه‌وه و بڕیاره‌كانیاندا زاڵه، نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیی وڵات، له‌وانه‌یش بڕیاری ده‌ركردنی هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان كه زیانی بۆ عێراق هه‌یه، كه‌چی ئه‌وان بڕیاره‌كه‌یان له په‌رله‌مان له‌سه‌ر خواستی ده‌ره‌كی تێپه‌ڕاند".
"بۆیه پێویستمان به دامه‌زراندنی به‌ره‌یه‌كی هاوسه‌نگ هه‌یه كه بڕیاری عێراق به‌ڕێوه ببات دوور له ویستی ته‌نیای شیعه و سوننه و كورد، بگره خواستی هه‌مووان ره‌چاو بكات" دلێمی وای گوت.
دووپاتیشی كرده‌وه كه سه‌رۆك بارزانی به به‌رده‌وام باوه‌ڕی به دیموكراسی و ده‌ستوور هه‌بووه، له هه‌موو ناكۆكییه سیاسییه‌كان له نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند و پێكهاته‌كانی عێراق، داوای گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستووری كردووه كه هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان نووسیویانه و ده‌نگیان پێی داوه.
ئاماژه‌ی دا "هاتنه سه‌رخه‌تی سه‌رۆك بارزانی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌ك كه عێراقییه‌كان ته‌نیا وه‌ك سه‌ركرده‌ی كورد سه‌یری ناكه‌ن، به‌ڵكو ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسییه له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه و نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌كات، بۆچوون و هه‌بوونی زۆر گرنگه، بۆیه هه‌موو هێزه سیاسیی و پێكهاته‌كان رووی تێده‌كه‌ن و بۆچوونی وه‌رده‌گرن له‌باره‌ی پێكهاتنی حكوومه‌ت، هه‌روه‌ها ئه‌یاد عه‌لاویش كه‌سایه‌تییه‌كی هاوسه‌نگه و به تایفیی بیر ناكاته‌وه، بۆیه بوونی ئه‌وان ده‌توانن بڕیاره هه‌ڵه‌كان راست بكه‌نه‌وه" دلێمی وای گوت.