پسپۆڕێكی مایكرۆبایۆلۆجی ئاشكرای ده‌كات، به‌شێكی زۆری ئه‌و ده‌مامكانه‌ی به ناوی ده‌مامكی دژ به ڤایرۆس له بازاڕه‌كانی هه‌رێم ده‌فرۆشرێن، هیچ سوودێكیان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا نییه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 23ی شوبات، زانیار به‌هائه‌دین پسپۆڕی مایكرۆبایۆلۆجی به گشتی و ڤایرۆس به‌تایبه‌تی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، هه‌ندێك بازرگانی چاوچنۆك له هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستیان به فرۆشتنی ده‌مامكی دژه ته‌پوتۆز و خۆڵ كردووه، به نرخێكی گران له‌جیاتی ده‌مامكی دژه ڤایرۆس به هاووڵاتییانی ده‌فرۆشن.
ئەوەی بازاڕەکانی هەرێم دەمامکی تەپوتۆزە و به نرخێكی گران له‌جیاتی ده‌مامكی دژه ڤایرۆس به هاووڵاتییانی ده‌فرۆشن
ڕوونی كرده‌وه، ئه‌و ده‌مامكانه‌ی له زۆربه‌ی شوێنه‌كان لێره ده‌فرۆشرێن، پێیان ده‌گوترێت Dust mask و ته‌نیا بۆ ڕێگریكردن له هاتنی ته‌پوتۆز و خۆڵ بۆ ناو ده‌م و لووت به‌كار دێن، واته هیچ سوودێكیان بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا نییه.
ئه‌و پسپۆڕه له‌باره‌ی ئه‌و ده‌مامكه‌ی بۆ خۆپاراستن له تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كار دێت، له‌ڕێی "وشه"ـه‌وه ئاگاداریی به هاووڵاتییان دا و گوتی، ته‌نیا دوو جۆر ده‌مامك بۆ ڕێگریكردن له ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كار دێن، ئه‌وانه‌ش ده‌بێ له‌سه‌ریان نووسرابێ N95 یان 3M، نه‌ك هه‌ر فلته‌ری پێوه بوو، خه‌ڵك وابزانن ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
زیاتر ڕوونی كردووه‌ته‌وه، ده‌مامكه‌كانی N95 و 3M ته‌نیا بۆ ماوه‌ی هه‌شت سه‌عات كاریگه‌رییان ده‌مێنێت، ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه زیاتر به‌كاری بێنیت، هیچ سوودێكی نابێت و ڕێگری له هاتنی ڤایرۆسه‌كه ناكات.
شه‌وی ڕابردوو لیژنه‌یه‌كه‌ی ته‌ندروستی سه‌ردانی بازاڕی پزیشكیی هه‌ولێریان كرد، له كۆی 18 ده‌رمانخانه و ناوه‌ندی فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی پزیشكیی، 12یان داخست، چونكه به گرانكردنی نرخی ده‌مامك، فێڵیان له هاووڵاتییان كردووه.