سه‌رۆكی گشتیی شاره‌وانی تاران رای گه‌یاند، ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی 13ی تاران گەڕایەوە و دەرکەوت كه تووشی كۆرۆنا بووه، گومان له‌وه‌یش ده‌كرێت به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی لەگەڵ زه‌ریف ئەویش تووش بووبێت.
لەکاتی تووشبوونی سەرۆکی شارەوانی بە کۆرۆنا لەگەڵ زەریف و کۆمەڵێک بەرپرس کۆبووەتەوە
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 23ی شوبات، پیرۆز ره‌حمانی سه‌رۆكی شاره‌وانی تاران رای
گه‌یاند، دوێنی ئێواره مورته‌زا ره‌حمانی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی 13ی تاران به‌هۆی تێكچوونی ته‌ندروستی برایه نه‌خۆشخانه و پشكنینی كۆرۆنای بۆ كرا.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، له كۆی چوار پشكنینی تایبه‌ت به كۆرۆنا، وه‌ڵامی سێ له‌و پشكنینانه ئه‌رێنی بووه و ده‌ركه‌وتووه كه تووشبووی كۆرۆنایه.
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی تاران ئاشكرای ده‌كات، هه‌ندێك حاڵه‌تی گوماناوی له به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی 15ی تارانیش به‌دی كراوه و پشكنینیان بۆ كردووه و ئێسته چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانین.
هاوكات ئیبراهیم ئه‌مینی به‌رپرسی شوورای شاری تاران به میدیاكانی راگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی شوورای شاری تاران به‌هۆی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی 13ی تاران، داوایان كردووه پشكنینیان بۆ بكرێت و ئێسته خراونه‌ته كه‌ره‌نتینه‌وه.
له میدیاكانی ئێران ئاماژه به كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی شاره‌وانی 13 و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای ئێران له دوو رۆژی رابردوو دراوه، ئه‌وه له‌و كاته‌دایه كه سه‌رۆك شاره‌وانی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتووه.
به‌هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له ئێران، زیاتر له 10 پارێزگای ئه‌و وڵاته پشوویان له قوتابخانه و زانكۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان راگه‌یاندووه و ته‌ندروستی جیهانیش دۆخی ئێرانی به مه‌ترسیدار وه‌سف كردووه.