جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شارۆكه‌ی خانه‌قین ده‌ڵێ، زانیاریی وردمان هه‌یه كه له‌دوای داخستنی سنووره‌كان له‌گه‌ڵ ئێران، به هه‌زاران كه‌س له‌و كاته‌وه له ده‌روازه‌ی موزنریه به‌بێ پشكنین دێن بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
حەشدی شەعبی هیچ پشکنینێک بۆ ئەو گەشتیارانە ناکات لە ئێران دەگەڕێنەوە
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 23ی شوبات، عه‌دنان ده‌لۆ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شارۆكه‌ی خانه‌قین به "وشه"ی راگه‌یاند، حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێران، بڕیاریان دا سنووره‌كانی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته دابخه‌ن، به‌پێی بڕیاره‌كه هه‌ر كه‌سێك له ئێران بگه‌ڕێته‌وه ده‌بێ ماوه‌ی 14 رۆژ بخرێته ژێر چاودێری و پشكنینی وردی بۆ بكرێت.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و 14 رۆژه له‌ژێر چاودێریدا نه‌مێننه‌وه، ده‌چنه ده‌روازه‌ی مونزه‌ریه له قه‌سری شیرین كه ده‌كه‌وێته سنووری خانه‌قین و حه‌شدی شه‌عبی كۆنتڕۆڵی ده‌كات.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی خانه‌قین ئاشكرای ده‌كات، گه‌شتیاران به‌بێ پشكنین له‌و سنووره‌وه ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كرێن، ته‌نیا له‌و چه‌ند رۆژه‌دا به هه‌زاران كه‌س له ئێرانه‌وه هاتوون بۆ كوردستان و به‌غدا و چه‌ند كه‌سێكیان كه له ئێران بوون، ئێسته به‌بێ پشكنین گه‌ڕاونه‌ته‌وه و له خانه‌قین.
"پێویسته چاره‌سه‌رییه‌ك بۆ ئه‌و حاڵه‌ته بدۆزرێـته‌وه و چیتر رێ نه‌ده‌ن خه‌ڵك بێ پشكنین بگه‌ڕێنه‌وه، چونكه حه‌شدی شه‌عبی وا هه‌ست ده‌كات كه ئیمامه‌كان ئه‌و خه‌ڵكه چاك ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌وانیش دێن سه‌ردانی ئیمامه‌كان ده‌كه‌ن". عه‌دنان ده‌لۆ وای گوت.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شارۆكه‌ی خانه‌قین دووپاتی ده‌كاته‌وه، پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و سنووره رێكاری توند بگرێته‌به‌ر و هه‌ر هاووڵاتییه‌ك له خانه‌قین و كه‌لار بێت بۆ هه‌رێمی كوردستان، پشكنینی بۆ بكرێت.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبڕاهیم