سه‌رۆكی شوورای شاری تاران رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر ئاماری كۆرۆنا به‌و خێراییه‌ی ئێسته به‌رز ببێته‌وه، ناچار ده‌بن تاران بخه‌نه كه‌ره‌نتینه‌وه و له ئێسته‌وه سه‌رجه‌م زانكۆ و به‌شه ناوخۆییه‌كان چۆڵ كران.
سەرجەم زانکۆ و قوتابخانە و بەشە ناوخۆییەکان داخران
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 23ی شوبات، موحسین هاشمی سه‌رۆكی شورای شاری تاران له
چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی ئێران رای گه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئاماره‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا له تاران به‌و خێراییه‌ی ئێسته به‌رز ببێته‌وه، ناچار ده‌بن پێوه‌ندی تاران له‌گه‌ڵ شاره‌كانی تری ئێران بپچڕێنن.
تا ئێسته ئێران ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا ده‌شارێته‌وه و به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی تاران ده‌ڵێ، داوامان لێ كراوه هیچ ئامارێك بڵاو نه‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام له رۆژی شه‌موو 22ی شوباته‌وه له سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی تاران پشوو راگه‌یه‌نراوه و ئه‌مڕۆ فه‌رمانی چۆڵكردنی به‌شه ناوخۆییه‌كان و داخستنی زانكۆكانی ئه‌و شاره ده‌رچوو.
به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌واڵی تووشبوونی سه‌رۆكی شاره‌وانی 13ی تاران به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یه‌نرا و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی شوورای شاریش به گومانی تووشبوون به‌و ڤایرۆسه پشكنینیان بۆ كراوه و چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان ده‌كه‌ن.
تاران گه‌وره‌ترین شار و پایته‌ختی ئێرانه و ژماره‌ی دانیشتووانی سه‌رووی 16 ملیۆن كه‌س ده‌بێت، هاوكات ناوه‌ندی بازرگانی و سیاسیی و ئابووری ئێرانه.
ڤایرۆسی كۆرۆنا به خێراییه‌كی زۆر له ئێران ته‌شه‌نه ده‌كات و هه‌ر ئه‌مڕۆ له پارێزگاكانی ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات و مازه‌نده‌ران و سمنان و ئه‌رده‌بیل و دوو پارێزگای كرماشان و سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، بۆ خۆپاراستن له‌و ڤایرۆسه پشووی فه‌رمی راگه‌یه‌نراوه.