رۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی ئیتالی (له ریپوبلیكا) چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌سروور بارزانی ئه‌نجام داوه، له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئیتالیا و دیداره گرنگه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاپا فره‌نسیس پاپای ڤاتیكان و سه‌رۆك وه‌زیران و به‌رپرسه باڵاكانی تری ئیتالیا. له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا كه رۆژنامه‌وانیی ناسراوی ئیتالی ڤینچێنتسۆ نیگرۆ ئه‌نجام دراوه، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باس له مه‌ترسییه‌كانی داعش و گرووپه تیرۆریستییه‌كان بۆ سه‌ر ئاسایشی دنیا ده‌كات.
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا كه نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان به‌شێكی به كوردی بڵاو كردووه‌ته‌وه، پرسیار له‌سه‌ر داعش ده‌كرێت و مه‌سروور بارزانی دووپات ده‌كاته‌وه كه "داعش به‌ته‌واوی له‌ناو نه‌چووه".
سوپاسی پشتگیریی حكوومه‌تی ئیتالیای كرد كه له رووی سه‌ربازی و به‌تایبه‌تی راهێنان به پێشمه‌رگه زۆر هاوكارییان پێشكه‌ش كردووه
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش تا چه‌ند ڕژدن ده‌ڵێ، داعش له‌ناو نه‌چووه و له بنه‌ڕه‌ته‌وه له‌ناو نه‌براون، له هه‌ندێك ناوچه‌ی سنووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و به‌شه‌ی له‌ژێر كۆنترۆڵی حكوومه‌تی فیدراڵیدایه، به‌رده‌وام تیرۆریسته‌كان ئاماده‌بوونیان هه‌یه و ته‌نانه‌ت پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ گرووپه‌كانی سووریاشه‌وه هه‌یه. هه‌روه‌ها له عێراق تا ئێسته فاكته‌ره‌كانی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی تیرۆر هه‌رماون.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا سوپاسی پشتگیریی حكوومه‌تی ئیتالیای كرد كه له رووی سه‌ربازی و به‌تایبه‌تی راهێنان به پێشمه‌رگه زۆر هاوكارییان پێشكه‌ش كردووه. سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێ، "من له رۆما به به‌رپرسانی ئیتالی ده‌ڵێم كه پێویسته ئیتالیا وه‌ك به‌شێك له هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان نابێ عێراق و كوردستان به‌جێبهێڵن".
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له‌باره‌ی زانیاری‌یان له‌باره‌ی داعش پرسیاری لێ كراوه و له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت، داعش به‌ته‌واوی له‌ناو نه‌چووه، ئێسته خه‌ریكی خۆڕێكخستنه‌وه‌یه، هاوكاری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و مانه‌وه‌یان له ناوچه‌كه بۆ ئێمه زۆر گرنگه. له كۆبوونه‌وه‌كانماندا له رۆما یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی باسمان كرد، ئه‌وه‌بوو كه پێویسته بارودۆخی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی له عێراق چاك بكرێت له پێناو بنبڕكردنی ئه‌و فاكته‌رانه‌ی یارمه‌تی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی تیرۆریزم بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن ده‌ده‌ن. هه‌ژاریی و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ، ده‌بنه هۆكاری نزیكبوونه‌وه له رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و گه‌شه‌كردنیان.
سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات كه ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئێمه تێیدا ده‌ژین، ناوچه‌یه‌كی سه‌خته و ئاسان نییه، به‌ڵام ده‌بێ له‌گه‌ڵ رووداوه‌كاندا هه‌ڵبكه‌ین و تێیدا بژین.
ئێمه له‌ناو ناوچه‌یه‌كداین هه‌زاران كێشه‌ی هه‌یه
ڕۆژنامه‌نووسه‌كه یه‌كێك له پرسیاره‌كانی تایبه‌ت ده‌كات به دۆخی پێوه‌ندییه‌كانی كوردستان و ده‌پرسێت، چۆن پێوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكای هاوپه‌یمان و له هه‌مان كاتدا ئێران به‌ڕێوه ده‌به‌ن؟ مه‌سروور بارزانی له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت، ئێران دراوسێمانه و وڵاتێكی زۆر گرنگیی ناوچه‌كه‌یه، ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بپارێزن، ئه‌مه‌ریكاش هاوپه‌یمانمانن، له شه‌ڕی دژی تیرۆریزم و هه‌روه‌ها دواتر بۆ سه‌قامگیریی ناوچه‌كه هاوكارییان كردووین. ئێمه له‌ناو ناوچه‌یه‌كداین هه‌زاران كێشه‌ی هه‌یه، به‌رده‌وام هه‌ڵمانكردووه و هه‌ر به‌رده‌وامیش ده‌بین.
له به‌شێكی تری چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ده‌ڵێت، داعش هه‌ڕه‌شه بوو بۆ ئێمه له كوردستان، هه‌روه‌ها بۆ حكوومه‌تی به‌غدا و عێراق به‌گشتی. كاتێكیش بووه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ترسناك بۆ عێراق، له هه‌مان كاتدا هه‌ڕه‌شه بوو بۆ ئێرانیش كه دراوسێی ئێمه‌یه. بۆیه كاتێك داعش به‌شێوه‌یه‌كی ترسناكانه هێرشی ده‌كرد، ئێران هه‌ڵوێستی وه‌رگرت و پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵمان پته‌وتر كرد.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی تردا له‌باره‌ی له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران كامیان هه‌ڵده‌بژێرن؟ مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت، "وه‌ك گوتم ناوچه‌كه‌مان رووداوی زۆری تێدا روو ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئێمه ناتوانین لێی ده‌ربچین و جێی بهێڵین، بۆیه هه‌میشه رێچاره‌یه‌كمان دۆزیوه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدایش سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی پێشووی به‌غدا كێشه و جیاوازیی سیاسیمان هه‌بوو. ئێسته له به‌غدا بارودۆخێكی نوێی سیاسی هه‌یه، ماوه‌یه‌كه به هۆی هه‌بوونی ناسه‌قامگیریی، چاره‌سه‌ری زۆربه‌ی كێشه سیاسییه‌كان خاو بووه. هه‌رێمی كوردستان له ده‌ستووری عێراقدا قه‌واره‌یه‌كی جێگیره و ددانی پێدا نراوه، بۆیه ده‌بێ ده‌ستوور وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت.
"ئێمه له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ندێك چاكسازی كارگێڕی و ئابووریمان ده‌ست پێ كردووه، به‌تایبه‌تی ئه‌نجامدانی ئاسانكاری بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی و باشتركردنی دۆخی ئابووری. ده‌مانه‌وێ هاوئاهه‌نگی زیاتریشمان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌بێت". سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان وا ده‌ڵێت.
به قه‌داسه‌تی پاپامان راگه‌یاند كه پابه‌ندین به رێزگرتن له ئاینه جیاوازه‌كان
له ڤاتیكان له‌لایه‌ن پاپا فرانسیس و سه‌رۆك وه‌زیرانی ڤاتیكان پێترۆ پارۆلین پێشوازیتان لێ كرا، ئه‌مه گرنگی پێدانێكی گه‌وره بوو بۆ هه‌رێمێكی بچووكی وه‌ك كوردستان؟ ئه‌وه پرسیاری ڕۆژنامه‌كه‌یه بۆ مه‌سروور بارزانی و له به‌رانبه‌ردا ده‌ڵێ، "ئێمه به قه‌داسه‌تی پاپامان راگه‌یاند كه پابه‌ندین به رێزگرتن له ئاینه جیاوازه‌كان و پاراستنی مافی پێڕه‌وانی ئاینه‌كانی وه‌ك كریستیان و ئێزیدییه‌كان. ئێسته میوانداری هه‌زاران په‌نابه‌ر و ئاواره ده‌كه‌ین كه له ده‌ست چه‌وسانه‌وه په‌نایان بۆ ئێمه هێناوه، ئێمه شانازی به پێشوازیكردن له زیاتر له ملیۆنێك كه‌س ده‌كه‌ین، سوپاسی قه‌داسه‌تی پاپا فره‌نسیسمان كرد و داوای پشتگیریمان كرد، نزامان كرد له پێناو ژیانێكی خۆشتر و سه‌قامگیریی. قه‌داسه‌تی پاپاش رێز و پێزانینی هه‌بوو بۆ ئه‌و كارانه‌ی ئێمه ئه‌نجامی ده‌ده‌ین".