كۆمپانیای سۆنی نوێترین جۆری ئێكسپێریای خسته بازاره‌وه و له‌گه‌ڵ ئاشكراكردنی دیزاینه‌كه‌یدا بوو به جێگای سه‌رنجی هه‌وادارانی، چونكه شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و گۆڕانكاری ته‌واوی له دیزاینه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه به‌راورد به مۆدێله‌كانی پێشووی ئێكسپێریا.
شاره‌زایانی ماڵپه‌ڕی "
gadgets"ـی ته‌كنه‌لۆجی ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه سۆنی نوێترین مۆبایلی خۆی ئاشكرا كرد له جۆری "ئێكسپێریا ئێڵ چوار" كه نوێترین جۆری مۆبایله كه سۆنی دروستی كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه ته‌واوی دیزاینه‌كه‌ی گۆڕاوه و شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندی به‌هێز.
سۆنی ئەم مۆبایلەی بە سیستمێکی زۆر بەهێز و دیزاینێکی ناوازە دروست کردووە
سۆنی ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد كه ئێكسپێرای نوێ به‌شێوه‌یه‌كی ته‌نكتر و شاشه درێژتر دروست كراوه كه ئه‌مه‌یش له دیزاینه‌كانی پێشووتر جیا ده‌كرێته‌وه، جگه له‌وه‌یش هێزێكی زۆری بۆ دانراوه كه ڕامی سێ بۆ شه‌ش گێگابایتی هه‌یه و میمۆری ناوه‌كیشی له 64 گێگابایته‌وه بۆ 128 گێگابایت زیاد ده‌كات. هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی گه‌وره و جوانی بۆ داناوه كه قه‌باره‌كه‌ی 6.20 ئینجه و روونییه‌كه‌یشی به سیسته‌می FULL HD كارده‌كات ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 222 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
سۆنی كۆمپانیایه‌كی ئه‌لیكترۆنییه و له حه‌وتی ئایار/مایۆی ساڵی 1946 له تۆكیۆ پایته‌ختی ژاپۆن دامه‌زراوه كه ئه‌م كۆمپانیایه گرنگی ده‌دات به به‌رهه‌مهێنانی "كامێرا، مۆبایل، ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان، یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و كۆمپیوته‌ر" هه‌روه‌ها گرنگترین به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م كۆمپانیایه دروستكردنی ئامێری "Playstation" بوو كه ئێسته یه‌كێكه له باشترین ئامێره‌كانی دنیا، هه‌روه‌ها له به‌رهه‌مهێنانی "كامێرا، مۆبایل و كۆمپیوته‌ر"یش سه‌ركه‌وتووییه‌كی زۆری به‌خۆوه بینیوه.