جێف بیزوس سه‌رۆكى كۆمپانیاى ئه‌مازۆن و ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوى دنیا كه ئێسته خاوه‌نى 130 ملیار دۆلاره، به‌م دواییه چه‌ندان ماڵی له لۆس ئه‌نجلۆس كڕێوه به به‌هاى 250 ملیۆن دۆلار.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه دوایین هه‌واڵى ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوى دنیا بێت، ئایا سه‌ره‌تاكانى چۆن بووه، به‌تایبه‌تى هه‌واڵى باوكى به‌ر له 60 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر چى بووه؟
باوكى جێف له ته‌مه‌نى 16 ساڵى به گیرفانى به‌تاڵ چووه‌ته ئه‌مه‌ریكا
به‌گوێره‌ى ئه‌و راپۆرته‌ى له ئاژانسى
"BBC"ى به‌ریتانى بڵاو كراوه‌ته‌وه، بیزوس خۆى باسى باوكى ده‌كات و ده‌ڵێ مایك بیزوسى باوكم له ته‌مه‌نى 16 ساڵى رووى له ئه‌مه‌ریكا كردووه، ئه‌و كاته ته‌نیا پاڵتۆیه‌كى لا بووه و زمانى ئینگلیزى نه‌زانیوه، ته‌نانه‌ت جگه له زمانى ئیسپانى هیچ زمانێكى تر‌ى نه‌زانیوه.
كه‌واته به‌سه‌رهاتى ته‌واوى مایك بیزوس چییه كه باوكى ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوى دنیا و كوڕهكهیشى به ئیلهامبه‌خش و سه‌رچاوه‌ى گه‌شبینى وه‌سفى ده‌كات؟
مایك بیزوس باوكى راسته‌قینه‌ى جێف نییه، به‌ڵام ئه‌و په‌روه‌رده‌ى كردووه و ناسناوى خۆى پێ داوه.
باوكى راسته‌قینه‌ى ناوى پیترسۆن جۆرگنسن بووه، دایكى ناوى جاكلین گیسى بووه، ئه‌و كاته‌ى ته‌مه‌نى 17 ساڵ ده‌بێت له ساڵى 1964 دووگیان ده‌بێت و جێفى ده‌بێت. هه‌رچه‌نده هاوسه‌رگیرى ده‌كه‌ن، به‌ڵام له ساڵى 1965 له جۆرگنسن جیا ده‌بێته‌وه و له ساڵى 1968 شوو به مایك بیزوس ده‌كات.
به‌مشێوه‌یه جێف له‌لایه‌ن بیزوس گه‌وره ده‌بێت. بیزۆس له‌باره‌ى باوكى ده‌ڵێ به بارودۆخێكى سه‌خت تێپه‌ڕیوه و هه‌ندێك جار بارودۆخه‌كه‌ى له سه‌رووى خه‌یاڵه‌وه بووه، ئه‌و ته‌مه‌نى 16 ساڵ بووه كوباى جێ هێشتووه دواتر بێ كه‌سوكار و خێزان له وڵاتێكى تر ژیاوه.
جێف باس له هۆكارى كۆچكردنى مایك بیزۆسى باوكى ده‌كات بۆ ئه‌مه‌ریكا و ده‌ڵێ "دایك وباوكى هه‌ستیان به‌وه كرد، هیچ رێگه‌یه‌ك بۆ پاراستنى نییه ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت وڵاته‌كه‌ى جێبهێڵێ، كه ئه‌و كات له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى كاسترۆ بوو".
مایك بیزوس باسى له‌وه كردووه ئه‌و كاته‌ى رووى له ئه‌مه‌ریكا كردووه ته‌نیا پاڵتۆیه‌كى هه‌بووه و له‌گه‌ڵ سى كراس و سێ پانتۆڵ و جووتێك پێڵاو. كاتێك ده‌گاته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ئه‌وا بۆ ماوه‌ى سێ هه‌فته له كه‌مپى ئاواره‌كان ده‌مێنێته‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى مافى مانه‌وه‌ى پێ ده‌درێت له ناوه‌ندى ده‌خوێنێت و دواتر ده‌رفه‌تى خوێندنى له كۆلیژى ئهلبوكوێرك پێ ده‌درێت. مایك بیزوس ده‌ڵێ "نه‌مده‌زانى ئه‌م شوێنه ده‌كه‌وێته كوێ، به‌ڵام له‌وێ رێكه‌وتى گیسى و جێفى كوڕهكهیم كرد".
مایك باس له‌وه ده‌كات چیرۆكه‌كه‌ى جێى باوه‌ڕ نییه، كاتێك سه‌یرى ژیانى رابردووى ده‌كات و ئاڵاكه‌ى ئه‌مه‌ریكا به پشتیه‌وه ده‌بینێ، وا هه‌ست ده‌كات له دنیایه‌كى تر ده‌ژییت.
جیف له لایه‌ن مایك بیزوسى باوكى وگیسى دایكى گه‌وره ده‌بێت و له‌لاى ئه‌وانیش بههرهكانى ده‌رده‌كه‌وێت. مایك بیزوس كه دواتر ده‌بێته به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكار له كۆمپانیاى ئیكسۆن، ئه‌وا رۆڵێكى كاریگه‌رى له پێگه‌یاندنى ئه‌و كوڕه هه‌بووه.
بیزوسى بچووك هه‌ر زوو حه‌زى به ئه‌ندازیارى و زانست كردووه، ته‌مه‌نى ته‌نیا سێ ساڵ بووه كاتێك قهرهوێلهكهى خۆى هه‌ڵوه‌شاندووته‌وه و دواتریش چاكى كردووه‌ته‌وه، ئه‌م زانیارییه‌ش له‌لایه‌ن براد ستۆن له كتێبه‌كدا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له‌ساڵى 2013 بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له وتارێكى كه به بۆنه‌ى ته‌واوكردنى قۆناغى ناوه‌ندى ده‌یخوێنێته‌وه، جێف بیزوس باسى له دروستكردنى هه‌وارگه كردووه له بۆشایى ئاسمان. دواتر ده‌چێته زانكۆى برنستۆن له‌وێ ئه‌ندازه و زانسته‌كانى كۆمپیوته‌ر ده‌خوێنێ و بههرهكانیشى له كۆمپانیا داراییه‌كانى نیویۆرك به‌كارده‌هێنێ.
جێف زۆر سه‌رسامه به باوكى و به سه‌رچاوه‌ى ئیلهامى خۆى ده‌زانێ
هه‌ر له‌و كاته‌یشدا كه له كۆمپانیاى "دى ئاى شۆ" كار ده‌كات كه كۆمپانیاییه‌ك بووه بۆ بیمهكردن، ماكینزى ده‌ناسێت كه هاوسه‌رى پێشووى بوو.
كۆمپانیاى ئه‌مازۆن یه‌كێك له كاره‌كانى بیزوس كه له‌ساڵى 1994 داى مه‌زراندووه، به‌گوێره‌ى ئامارێك كه له ساڵى 2018 بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌رمایه‌ى ئه‌و كۆمپانیایه زیاتر له تریلیۆنێك دۆلاره و دواى "ئه‌پل" به جیاوازییه‌كى بچووك به پله‌ى دووه‌م دێت. ئه‌م كۆمپانیایه‌یش سه‌ره‌تا ماڵپه‌ڕێكى بازرگانى بچووك بوو بۆ فرۆشتنى كۆنه كتێب، كه‌چى ئێسته له هه‌موو بواره‌كانى بازرگانى كار ده‌كات.