وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دووپاتی ده‌كاته‌وه كه دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و سبه‌ی مووچه‌ی وه‌زاره‌تێكی تر دابه‌ش ده‌كرێ.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 23ی شوبات، سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕای گەیاند کە سبه‌ی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كرێ.
دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت
پێشتر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری دووپاتی كردبووه‌وه، دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت و مووچه له 30 ڕۆژ جارێك تێپه‌ڕ ناكات.
به‌پێی ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق، له ناوه‌ڕاستی هه‌ر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت و به داهاتی ناوخۆیی و پاره‌ی هاوپه‌یمانان بۆ پێشمه‌رگه و فرۆشتنی نه‌وت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ پاشه‌كه‌وتی مووچه له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگیرا و پێدانی مووچه ئاسایی بووه‌ته‌وه. له پێنجی سه‌ره‌تای هه‌ر مانگێك له هه‌رێمی كوردستان مووچه دابه‌ش ده‌كرێت.