بڕیاره سبه‌ی دووشه‌م 24ی شوبات، سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندی دانووستانكاری كورد له به‌غدا كۆ ببنه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 23ی شوبات، سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، سبه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و شاندی دانووستانكاری كورد له به‌غدا كۆ ده‌بنه‌وه. به‌گوێره‌ی قسه‌ی سه‌رچاوه‌كه گفتوگۆ له‌سه‌ر میكانزیمهكانی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق ده‌كرێ.
دواین پێشهاته‌كان و ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه و دانوستانه‌كانی شاندی به‌غدا گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت
له‌لایه‌كی تره‌وه دڵشاد شه‌هاب ڕاوێژكاری باڵای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به كه‌ناڵی كوردستان24ی ڕاگه‌یاندووه، سبه‌ی هه‌ریه‌كه له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شدار ده‌بن.
به گوته‌ی دڵشاد شه‌هاب، دواین پێشهاته‌كان و ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه و دانوستانه‌كانی شاندی به‌غدا گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه شاندێكی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدان بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌ت، به‌ڵام تا ئێسته هیچ ڕێككه‌وتنێك له‌نێوان عه‌لاوی و شاندی كوردی ئه‌نجام نه‌دراوه.