شاندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رانی ته‌ناهیی ئه‌وێ كۆ ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 23ی شوبات، میران به‌كر سكرتێری ڕۆژنامه‌وانی شۆرش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، بڕیاره سبه‌ی شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات.
باسى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش ده‌كرێ
به‌گوته‌ی میران به‌كر كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكی ڕۆژنامه‌وانی ئاشكرای كردووه، شانده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری و به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وه‌زاره‌ته كۆ ده‌بنه‌وه.
هێشتا هیچ زانیارییه‌كی تر له‌سه‌ر سه‌ردانی شانده‌كه به فه‌رمی ڕانه‌گه‌یه‌نراوه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه" له كۆبوونه‌وه‌كاندا گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕه‌وشی ته‌ناهیی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له عێراق ده‌كرێ.