خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی ڕێژه‌یه‌كی گلایسیمیكیان كه‌مه زۆر به‌سووده و توێژینه‌وه‌كانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌و جۆره خۆراكانه پڕن له ڤیتامینی جۆراوجۆر و به تایبه‌تیش ڤیتامین سی كه به به‌هێزكه‌ری سیسته‌می به‌رگری و پارێزه‌ری ته‌ندروستی مرۆڤ داده‌نرێت.
گلایسیمیك پێوانه و ڕێژه‌ی بوونی كاربۆهیدراته له
خۆراكه‌كان، ئه‌گه‌ر ئه‌وجۆره خۆراكانه بخۆیت كه ڕێژه‌ی گلایسیمیكیان نزمه، ئه‌وا له شێرپه‌نجه و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ دوور ده‌كه‌ویته‌وه، گرنگترین ئه‌و خۆراكانه‌یشی كه گلایسیمیكیان كه‌مه و پڕن له ڤیتامین C بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
یه‌كه‌م: قه‌ڕنابیت، ڕێژه‌یه‌كی زۆری ڤیتامین Cی تێدایه و شه‌كری خوێن ده‌توێنێته‌وه و ته‌نیا له قه‌ڕنابیتێك بڕی 51.6 میلیگرامی ڤیتامین Cیه، به باشترین خۆراك بۆ به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته داده‌نرێت.
ئه‌م خۆراكانه بخۆیت هه‌میشه سیسته‌می به‌رگریت به‌هێز ده‌بێ و تووشی هیچ په‌تایه‌ك نابیت
دووه‌م: بیبه‌ری سوور و سه‌وزی شیرین، به‌هه‌مانشێوه ڕێژه‌ی گلایسیمیكی كه‌مه و پڕه له ڤیتامین C له یه‌ك بیبه‌ردا بڕی 152 میلیگرام ڤیتامین C بوونی هه‌یه، كه ئه‌مه‌یش ڕێژه‌كه‌ی زۆر زیاتره له‌و بڕه‌ی كه له پرته‌قاڵ هه‌یه.
سێیه‌م: برۆكلی، ڕێژه‌ی گلایسیمیكی یه‌كجار كه‌مه و له‌یه‌ك برۆكلی بڕی 87 میلیگرام ڤیتامین C بوونی هه‌یه، ته‌نیا یه‌ك گرامیش شه‌كری تێدایه و زۆر سوودبه‌خشه و مرۆڤ له زۆربه‌ی نه‌خۆشییه‌كان دوور ده‌خاته‌وه.
چواره‌م: كه‌له‌رمی پێچاوپێچ، ڕێژه‌ی زۆری كانزا جۆراوجۆره‌كانی تێدایه و له‌یه‌ك كه‌له‌رمیش بڕی 80 میلیگرامی ڤیتامین Cیه، جیا له‌وه‌یش ڤیتامین ئه‌ی و كه‌ی تێدایه و دژه‌ئۆكسیدێكی یه‌كجار به‌هێزیشه.
پزیشكان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه له وه‌رزی سه‌رما و بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تادا خواردنی ئه‌مانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا، ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی سیسته‌می به‌رگری له‌ش، به‌مشێوه‌یه له تووشبوون به سه‌رجه‌م په‌تاكان دوورتان ده‌خاته‌وه.