ناجێگیری باری ده‌روونی و فشار و نیگه‌رانی و خه‌مۆكی و هه‌میشه تووڕه‌یی و خراپی مه‌زاج زۆرجار كاری هه‌ڵه به مرۆڤ ئه‌نجام ده‌دا و ده‌بێته هۆكارێك بۆ تووڕه‌بوون و بێزاركردنی ده‌وروبه‌ر و هاوڕێكانمان كه سه‌ره‌نجام لێمان دوور ده‌كه‌ونه‌وه، كه‌واته بۆچی تووشی ئه‌و باره ناجێگیره‌ی ده‌روون ده‌بیت و هۆكاره‌كانی چییه؟ ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كانی بنه‌بڕ بكه‌یت، ده‌توانیت به‌سه‌ر ناجێگیری ده‌روون زاڵ بیت و كه‌سێكی ئاسایی و دوور له گرژی و تووڕه‌یی بژیت و هیچ كه‌سێك له ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت بێزار نه‌كه‌یت.
یه‌كه‌م: وشكبوونه‌وه‌ی له‌ش، كه‌م خواردنه‌وه‌ی ئاو هۆكارێكه بۆ وشكبوونه‌وه‌ی له‌ش و ده‌بێته هۆی ناجێگیری باری ده‌روونی و تووشبوون به تووڕه‌بوون و خه‌مۆكی و هه‌ستیاری، وشكی جه‌سته ڕێ له ڕۆیشتنی خوێن بۆ سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كان ده‌گرێ، ئه‌مه‌یش گرژی دروست ده‌كات و سه‌ره‌نجام تووڕه‌یی و گرژی ده‌روونی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
هۆكاره‌كان له‌ناوببه‌یت هه‌میشه مه‌زاجێكی خۆش و ده‌روونێكی ئارامت ده‌بێت
دووه‌م: قاوه، ڕێژه‌یه‌كی زۆری كافایینی تێدایه و به گشتی سیسته‌می نیگه‌رانی باشتر ده‌كات و كاتێك كافایین ده‌چێته ناو خوێنه‌وه مرۆڤ هه‌ست به شادی و خۆشی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕی كافایین كه‌م ببێته‌وه، ئه‌و لایه‌نی ده‌روونی تێك ده‌چێ و مه‌زاجێكی خراپمان لا دروست ده‌بێت.
سێیه‌م: ئه‌و خۆراكانه‌ی شه‌كریان تێدایه، پزیشكان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه به‌رزبوونه‌وه و نزمبوونه‌وه‌ی شه‌كر له خوێن هۆكارێكه بۆ تێكچوونی مه‌زاجی مرۆڤ، ئه‌و خۆراكانه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆر شه‌كریان تێدایه ده‌بنه هۆی هه‌وكردن له جه‌سته، به‌مه‌یش ناهاوسه‌نگی هۆرمۆن دروست ده‌بێ و باری ده‌روونی مرۆڤ تێك ده‌چێت.