كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی نیاز و خواستی خۆی له خستنه‌ڕووی نوێترین مۆدێلی ئۆتۆمبێلی "كرۆز ئۆفر" خسته‌ڕوو و دووپاتی كرده‌وه كه له پێشانگای جنێڤ بۆ ئۆتۆمبێله مۆدێرنه‌كان ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی ده‌خاته ڕوو و دواتیش به فه‌رمی ده‌یخاته بازاڕه‌وه.
له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی كۆمپانیای تۆیۆتا بڵاوی كرده‌وه، كه له‌میانه‌ی به‌شداری له پێشانگای جنێڤی ئه‌مساڵ، ئۆتۆمبێلی كرۆز ئۆفری نوێ و سوفی نوێ له جۆری بی نمایش ده‌كات.
پێشانگای
جنێڤ بۆ ئۆتۆمبێله مۆدێرنه‌كان هه‌موو ساڵێك له سێی ئادار/مارس ده‌كرێته‌وه و كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنه‌ری ئۆتۆمبێل نوێترین به‌رهه‌مه‌كانیان تێدا نمایش ده‌كه‌ن و ئه‌مساڵ له هۆلی ژماره چواری پێشانگاكه تۆیۆتا به‌رهه‌مه نوێكانی ده‌خاته ڕوو.
تۆیۆتا له سه‌ره‌تای مانگی ئادار ئۆتۆمبێلی تازه‌ی ده‌خاته بازاڕ
تا ئێسته تایبه‌تمه‌ندی و ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و ئۆتۆمبێله نوێیه به فه‌رمی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئۆتۆمبێله‌كه به هاوڕێی ژینگه ناوی ده‌برێ و په‌یكه‌رێكی به‌رزی هه‌یه و بۆ ڕێگا سه‌خت و دژواره‌كان دروست كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشكه‌وتووترین ته‌كنه‌لۆجیای تێدا ده‌خرێته ڕوو.
بڕیاره كۆمپانیای تۆیۆتا جیا له‌و به‌رهه‌مه، ئه‌مساڵ مۆدێلێكی نوێی ئۆتۆمبێلی یارسیش بخاته بازاڕه‌كانه‌وه، هاوكات به‌شێك له سه‌رچاوه‌كانی ناو كۆمپانیاكه ده‌ڵێن، تۆیۆتا به نیازه ئۆتۆمبێلی راڤ چواریش له‌مساڵدا نوێترین مۆدێلی به‌رهه‌م بهێنرێ و به فه‌رمی بڵاو بكرێته‌وه، كه گه‌نجان زۆرترین خواستیان له‌سه‌ر ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێله‌یه.