ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتە 60 کەس

:: AM:11:43:24/02/2020 ‌
ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران بە خێرایی بەرز دەبێتەوە و گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە رای دەگەیەنێت، تا ئێستە 12 کەس بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لە دەست داوە.
12 هاووڵاتی بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە

ئەمڕۆ دووشەم 24ی شوبات، ماڵپەڕی فەرمیی ئێران "ئیرنا" لە زاری گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بڵاوی کردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا بۆ 60 کەس بەرز بوویەوە.

زیاتر روونی دەکاتەوە، ئێستە 48 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران هەیە و 12 هاووڵاتیش بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لە دەست داوە.

ئێوارەی دوێنی وەزارەتی تەندروستی رای گەیاند، بەهۆی کۆرۆناوە هەشت هاووڵاتی گیانیان لە دەست داوە و 39 هاووڵاتیش تووشبووی ئەو ڤایرۆسەن.

بەیانی ئەمڕۆ، عەبدولکەریم حەسەنزادە جێگری فراکسیۆنی "ئومێد" لە پەرلەمانی ئێران بە توندی هێرشی کردە سەر بەرپرسانی حکوومەت بەوەی، ئاماری قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە خەڵک دەشارنەوە.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێ، سەرەتا بەهۆی شارندەوەی قوربانییەکان هیچ هەنگاوێکیان بۆ رێگری لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە نەنا، ئەگەر ئەو هەڵەیە نەکرابا ئێستە بەو خێراییە تەشەنەی نەدەکرد.

تا ئێستە لە زیاتر لە 13 پارێزگای ئێران پشووی فەرمی بۆ ماوەی 15 رۆژ راگەیەنراوە و لە تاران زۆربەی شوێنە گشتییەکانیان داخستووە و لە پارێزگاکانی سنە و کرماشان و ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستانیش سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن داخراون.



وشە - هیدایه‌ت جان