میدیاكانى عێراق ئاشكرایان كردووه، حاڵه‌تێكى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا له نه‌جه‌ف تۆمار كراوه و فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى كه‌ركووكیش له‌سه‌ر بوونى حاڵه‌تێك روونكردنه‌وه ده‌دات.
ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى عێراقى ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ى شوبات، له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى پزیشكى ئاشكراى كردووه، حاڵه‌تێكى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا له نه‌جه‌ف دۆزراوه‌ته‌وه.
ته‌ندروستى كه‌ركووك: هیچ حاڵه‌تێك له شاره‌كه نییه
سه‌رچاوه‌كان گوتوویانه كه‌سێكى ئێرانى له ناو شارى نه‌جه‌فى كۆن كه بۆ سه‌ردانیكردن هاتووه، به كتوپڕى كه‌وتووه‌ته سه‌ر زه‌وى و كاتێك ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراوه و پشكنینى بۆ كراوه، ده‌ركه‌وتووه تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بووه.
هاوكات فه‌رمانگه‌ى ته‌ندورستى كه‌ركووك له‌سه‌ر بوونى حاڵه‌تێك له شاره‌كه روونكردنه‌وه‌ى داوه و ده‌ڵێ "كه‌سێك كه له ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به گومانى تووشبوون به كۆرۆنا له نه‌خۆشانه راگیراوه و دواى پشكنینى ته‌واو، ده‌ركه‌وتووه هیچ كێشه‌یه‌كى ته‌ندروستى نییه و هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌كه نییه"
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى له راگه‌یاندراوێكدا دڵنیایى ده‌دات كه كه‌ركووك هیچ حاڵه‌تێكى كۆرۆناى تیادا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ به‌رپرسانى عێراق له ترسى بڵابوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا بڕیارى داخستنى چه‌ند ده‌راوه‌زه‌یه‌كى سنوورییان له‌گه‌ڵ ئێران جێبه‌جێ كرد.