نه‌جاح شه‌مه‌رى وه‌زیرى به‌رگرى عێراق راى گه‌یاند، له‌گه‌ڵ شاندى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر میكانیزمى پێدانى مووچه‌ى پێشمه‌رگه و ئۆپراسیۆنى هاوبه‌شى پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان له ناوچه جێناكۆكه‌كان رێككه‌وتوون.
ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ى شوبات، لێدوانێكى نه‌جاح شهمرى وه‌زیرى به‌رگرى عێراقى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا دووپاتى كردووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ شاندى هه‌رێمى كوردستان رێككه‌وتوون. له لێدوانه‌كه هاتووه له ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ شاندى هه‌رێمى له‌سه‌ر میكانیزمى پێدانى مووچه‌ى پێشمه‌رگه رێككه‌وتووین. به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌كى له‌سه‌ر میكانیزمه‌كه ئاشكرا نه‌كردووه.
لیژنه بۆ ئۆپراسیۆنى هاوبه‌ش له كه‌ركووك و دیاله و مووسڵ داده‌نرێت
جگه له‌مه‌یش وه‌زیرى به‌رگرى عێراق ده‌ڵێ "له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتووین لیژنى هاوبه‌ش دابنرێت بۆ ئۆپراسیۆنى هاوبه‌ش له كه‌ركووك و دیاله و مووسڵ له‌دژى پاشماوه‌ى داعش".
ئه‌مڕۆ شاندێكى هه‌رێمى كوردستان كه پێكهاتبوو له شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیرى پێشمه‌رگه و جه‌بار یاوه‌ر ئه‌میندارى گشتى پێشمه‌رگه و خالید شوانى وه‌زیرى هه‌رێم گه‌یشتنه به‌غدا و له‌گه‌ڵ نه‌جاح شه‌مه‌رى وه‌زیرى به‌رگرى عێراق كۆبوونه‌وه.
ناوچه جێناكۆكه‌كان و مووچه‌ى پێشمه‌رگه دوو بابه‌تن له دواى رووخانى رژێمى به‌عس له نێوان حكوومه‌تى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به هه‌ڵپه‌سێردراوى ماونه‌ته‌وه و تا ئێسته به‌غدا هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى نه‌داوه.