دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارێكی ئێران له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان به‌هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆناوه له‌هۆش خۆی چوو، په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه بۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه نه‌كرێت و دانیشتنه‌كان درێژه نه‌خایه‌نن ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ی ره‌ت كرده‌وه.
ئەگەر پڕۆژەکە پەسند کرابا دەبوایە رۆژانە بە دەیان سەعات خوێندنەوەی بۆ بکرێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ی شوبات، په‌رله‌مانی ئێران پڕۆژه‌یاسای
بودجه‌ی ساڵی داهاتووی خسته ده‌نگدانه‌وه و به 67 ده‌نگی به‌ڵێ و 114 ده‌نگی ناڕازی، ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه ره‌ت كرایه‌وه.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی كۆماری ئیسلامی ئێران "
ئیسنا" له زاری په‌رله‌مانتارێك بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتوو ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتاران پڕۆژه‌یاساكه‌یان په‌سند كردبا، ده‌بوایه رۆژانه دوو شفته په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌ی كردبا بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه بۆ پڕۆژه‌یاساكه بكات.
"له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه و چوونه ژووره‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران بۆ هۆڵی په‌رله‌مان، پشكنین بۆ سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران كرا و ئه‌وه‌یش وای كرد ترسی تووشبوونی كۆرۆنا له‌ناو په‌رله‌مانتاراندا بڵاو ببێته‌وه" ئه‌و په‌رله‌مانتاره وای گوت.
ئێران ساڵنامه‌ی هه‌تاوی پێڕه‌و ده‌كات و پڕۆژه‌یاساكه بۆ ساڵی 1399ی هه‌تاوییه كه له‌و ساڵنامه‌یه‌دا به‌هار وه‌ك سه‌ره‌تای ساڵ هه‌ژمار ده‌كرێت.