مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بڕیاریدا سه‌رجه‌م جموجۆڵه بازرگانییه‌كان له مه‌رزه فه‌رمیی و لاوه‌كییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران ڕابگرێ، ئه‌وه‌یش له پێناو پاراستنی خه‌ڵكی كوردستان له ڤایرۆسی كۆرۆنا كه له‌و وڵاته به‌خێرای گه‌شه ده‌كات.
سه‌رجه‌م خاڵه سنووریه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران داده‌خرێن
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ی شوبات، جه‌وهه‌ر حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گومركی ڕاپه‌رین به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به بڕیاری مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ئاگادار كراینه‌وه كه جمووجۆڵی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران ڕاده‌گیرێ.
جه‌وهه‌ر حه‌سه‌ن گوتی، له بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان هاتووه كه سه‌رجه‌م خاڵه سنووریه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران داده‌خرێن به مه‌رزی فه‌رمی و لاوه‌كیه‌وه و جموجۆڵی بازرگانی ده‌وه‌ستێت.
ئه‌و بڕیاره هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و خێراییه بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێران كه تا ئێسته ئاماره‌كان گه‌یشتوونه‌ته زیاتر له 56 كه‌س و 12 كه‌س به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه. پێشتر حكوومه‌تی عێراقیش بڕیاری راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كان و جموجوڵی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته ڕاگرتبوو.