حاڵه‌تى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا له شه‌ش وڵاتى عه‌ره‌بى ده‌ركه‌تووه، ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌و وڵاتانه ئاشكرایان كردووه، زۆربه‌ى تووشبووان ئه‌و كه‌سانه‌ن به ره‌گه‌زنامه ئێرانین یانیش له ئێرانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
له‌وه‌ته‌ى كۆمارى ئیسلامیى ئێران ده‌مه‌زراوه، ئه‌م سیستمه سیاسییه له‌گه‌ڵ زۆرێك له وڵاتانى عه‌ره‌بى له ململانێدایه و ته‌نانه‌ت له‌م چه‌ند ساڵه‌ى دواییدا ئێران به‌وه تۆمه‌تبار كراوه، به راشكاوى ده‌ست له‌كاروبارى وڵاتانى عه‌ره‌بى وه‌رده‌دات و به‌رپرسانى ئێرانیش ئه‌مه‌یان نه‌شاردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر به ناراسته‌وخۆیش بێت باسیان له‌وه كردووه.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب: كۆرۆنا له ئێرانه‌وه دزه ده‌كات و له وڵاتانى عه‌ره‌بى بڵاو ده‌بێته‌وه
هه‌ر ئه‌م ده‌ستوه‌ردانه وڵاتانى ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكى نیگه‌ران كردووه و یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ى كه ئه‌مه‌ریكا به‌هۆیه‌وه سزاى به‌سه‌ر ئێرانه‌وه سه‌پاندووه. ئه‌گه‌ر كورتى باس له‌و ده‌ستوه‌ردانه بكرێت، به‌گوێره‌ى ئه‌و به‌ڵگه و راپۆرتانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه ئێران به ئاشكرا ده‌ست له‌كاروبارى یه‌مه‌ن و سووریا و لبنان و عێراق و به‌حرێن وه‌رده‌دات.
ئه‌مڕۆ جارێكى تر باس له ئێران ده‌كرێت، به‌ڵام نه‌وه‌ك له‌ڕووى ده‌ستێوه‌ردانى سیاسى، به‌ڵكو له‌رووى گه‌رمترین بابه‌تى رۆژ ئه‌ویش "ڤایرۆسى كۆرۆنا"یه. هه‌رچه‌نده تا ئێسته هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كى سیاسى نه‌بووه و تۆمه‌تباركردن نه‌بووه، به‌ڵام ره‌نگه له چه‌ند سه‌عاتى داهاتوودا له‌م جۆره كاردانه‌وانه هه‌بێت، چونكه تا ئێسته شه‌ش وڵاتى عه‌ره‌بى حاڵه‌تى تووشبوونى كۆرۆنایان تێدا ده‌ركه‌وتووه، زانیارییه‌كانیش ده‌ریانخستووه حاڵه‌ته‌كان پێوه‌ندییان به ئێرانه‌وه هه‌یه.
رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌ب" كه له له‌نده‌ن به زمانى عه‌ره‌بى ده‌رده‌چێت، ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ى شوبات له ماڵپه‌ڕه‌كه‌ى راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و له ناونیشانه‌كه‌ى هاتووه "كۆرۆنا له ئێرانه‌وه دزه ده‌كات و له وڵاتانى عه‌ره‌بى بڵاو ده‌بێته‌وه".
له‌سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه‌ى رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌ب" هاتووه، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وڵاتانى كوێت و به‌حرێن و عێراق، ئاشكرایان كردووه چه‌ند حاڵه‌تێكى تووشبوون به كۆرۆنایان تۆماركردووه و ده‌ركه‌وتووه هه‌موویان له ئێرانه‌وه هاتوون.
تا ئێسته شه‌ش وڵاتى عه‌ره‌بی حاڵه‌تى تووشبوون به كۆرۆنایان ئاشكرا كردووه، ئه‌وانیش بریتیین له عێراق، به‌حرێن، میسڕ، ئیمارات، لبنان، كوێت.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ كه‌سێك له ناو شارى نه‌جه‌ف له هۆش ده‌چێت، كاتێك ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه ده‌كرێت و پشكنینى بۆ ده‌كرێت، ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و كه‌سه تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بووه، زوو له سه‌رچاوه پزیشكییه‌كانه‌وه هه‌واڵه‌كه بڵاوكرایه‌وه و دواتر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق به فه‌رمى زانیارى له‌سه‌ر بڵاوكرده‌وه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سه قوتابى زانسته ئاینییه‌كانه و له نه‌جه‌ف ده‌خوێنێت. به‌رپرسانى عێراق باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و قوتابیه به‌ر له‌وه‌ى رێكاره ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێ بكرێت هاتووه‌ته عێراق و ئێسته‌یش جیاكراوه‌ته‌وه و له‌ژێر چاودێرى ته‌ندروستى دایه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كوێت راى گه‌یاند سێ حاڵه‌تى تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كراوه، هه‌ر سێكیشیان له ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كوێت ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌یش كرد یه‌كێك له‌و تووشبووانه خه‌ڵكى سعوودیه‌یه و ته‌مه‌نى 61 ساڵه.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى سعوودیه‌یش زانیارییه‌كانى كوێتى پشتڕاست كرده‌وه و دووپاتى كرده‌وه ئه‌و تووشبووه هه‌ر له كوێت ده‌مێنێته‌وه بۆ چاره‌سه‌رى و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش هه‌ردوو لا هاوئاهه‌نگى ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به دوو تووشبووه‌كه‌ى تر كه ئه‌وانیش له ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كوێت ده‌ڵێ یه‌كێكیان كوێتییه و ته‌مه‌نى 53 ساڵه و ئه‌ویتریشیان 21 ساڵه به‌ڵام ره‌گه‌زنامه‌كه‌ى ئاشكرا نه‌كراوه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت دووپات كراوه‌ته‌وه هه‌ر سێ تووشبووه‌كه له ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
جگه له كوێت و عێراق، ئه‌مڕۆ به‌حرێنیش حاڵه‌تێكى تووشبووى به كۆرۆناى ئاشكرا كرد، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌حرێن راى گه‌یاند تووشبووه‌كه له ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
زۆینه‌ى ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى له وڵاتانى عه‌ره‌بى تۆماركراون له ئێرانه‌وه هاتوون
رۆژنامه‌ى
"عه‌ره‌ب" باس له‌وه ده‌كات رۆژى هه‌ینى رابردوو لبنانیش حاڵه‌تێكى تووشبووى كۆرۆناى ئاشكرا كرد، ئه‌ویش ژنێك بوو كه له شارى قومى ئێران گه‌ڕابووه‌وه. به‌گوێره‌ى دوایین لێدوانى وه‌زیرى ته‌ندروستى لبنان كه ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه،هیچ حاڵه‌تێكى تر له لبنان نه‌بووه.
پێشتریش میسر راى گه‌یاندبوو، یه‌ك حاڵه‌تى تووشبووى كۆرۆنا تۆمار كراوه، كه كه‌سێكى بیانى بووه، به‌ڵام باسى ئێران نه‌كراوه. به‌رپرسانى میسر دواتر دووپاتیان له‌سه‌ر چاكبوونه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سه كردووه.
ئیمارات یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ى زۆرترین حاڵه‌تى تووشبووى كۆرۆناى تێدا تۆماركراوه و تا ئێسته گه‌یشتووه‌ته 13 حاڵه‌ت، به‌رپرسانى ئیمارات پێشتر باسیان له‌وه كردووه، زۆرێك له تووشبووان ئیمارات بیانیین و یه‌كه‌م حاڵه‌تیش له‌م وڵاته له دوو كه‌س ده‌ركه‌وتووه كه ئێرانیین.
ئێران له دواى چین به دووه‌م وڵاتى تووشبوو به ڤایرۆسى كۆرۆنا داده‌نرێت و به‌ڵام له ناوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى و ناوخۆى ئێران به‌رپرسانى ئه‌م وڵاته به شاردنه‌وه‌ى ژماره‌ى راسته‌قینه‌ى تووشبووان تۆمه‌تبار ده‌كرێن.