پسپۆڕێكی ده‌روونی ڕای ده‌گه‌یه‌نێت كه ترس سه‌رچاوه‌یه‌كی تری تووشبوونه به ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆیه داوا ده‌كات كه ترس و دڵه‌ڕاوكێ كه‌م بكرێته‌وه ئه‌وه‌یش هۆكارێكه كه تووشی ئه‌و ڤایرۆسه نه‌بن.
ترس سیسته‌می به‌رگری لاواز ده‌كات
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ی شوبات، ته‌نیا به‌دره‌دین پسپۆڕی ده‌روونی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كاتێك مرۆڤ هه‌ست به‌ترس بكات به‌رووداوێك یان بابه‌تێك ده‌بێته هۆی رژانی هۆرمۆنی ئه‌درینالین (adrenaline) بێ گومان رژانی ئه‌و هۆرمۆنه كاریگه‌ری له‌سه‌ر جه‌سته دروست ده‌كات و ده‌بێته هۆی خێرا لێدانی دڵ و به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن و هه‌ناسه ته‌نگی.
ڕوونیشی ده‌كاته‌وه كه ئه‌وانه‌ی تووشی ئه‌و ترسه ده‌بن تووشی نارێكی خه‌و و خه‌وزران و خه‌ونی ناخۆشده‌بنه‌وه سیسته‌می به‌رگری لاواز ده‌كات و به‌ئاسانی نه‌خۆش ده‌كه‌وین.
به‌پێویستیشی ده‌زانێ كه هیچ كاتێك به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ر نه‌خۆشییه‌ك یان ڤایرۆسێك ترس دروست نه‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگریمان به‌هێز بێت جه‌سته‌مان رووبه‌رووی ئه‌و ڤایرۆسه ببێته‌وه، "پێویسته هه‌مووان رێنوێنییه‌كانی پزیشكان جێبه‌جێ بكه‌ین بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا".