دوای ئەوەی قوتابییه‌كی حەوزەی زانستی له نه‌جه‌ف بە رەگەز ئێرانی، پێش چەند ڕۆژێك لەمەوبەر سەردانی عێراقی كردووە، ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی نەجەف، تووشبوونی ئەو كەسەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا پشتڕاست كردەوە، كه‌مێك پێش ئێسته ده‌نگۆی بوونی ئه‌و ڤایرۆسه له كه‌ربه‌لاش بڵاوبووه‌ته‌وه.
كه‌مێك پێش ئێسته ده‌نگۆی بوونی ئه‌و ڤایرۆسه له كه‌ربه‌لاش بڵاوبووه‌ته‌وه
كه‌مێك پێش ئێسته، به چڕی، وه‌ك هه‌واڵی به‌په‌له ده‌نگۆی ئه‌وه له سایته عێراقییه‌كان بڵاو بووه‌وه كه ته‌ندروستیی شاره‌كه ده‌یشارێته‌وه و كه‌سێك له كه‌ره‌به‌لا به گومانی بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌لاه‌ین هێزێكی تایبه‌ته‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌و شاره گل دراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له كه‌ربه‌لا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، تاكو ئێسته یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه كه كه‌سی تر له عێراق تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بووه یاخود نا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌فه‌رمانی هێزه‌كانی فڕۆكه‌خانه دووكه له ڕه‌گه‌زی ئێرانی و سعوودی له فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ره‌بازی كه‌ربه‌لا گیراون و له ژێرچاودێری ته‌ندروستی تووندن.
سه‌رچاوه‌كه گوتی، تاكو ئێسته ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه كه ئه‌و دووكه‌سه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن یان نا، به‌ڵام حكوومه‌ت ته‌واوی ڕێیه‌كانی خۆپاراستنی له شاره‌كه چڕ كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ به‌رپرسانی عێراق له ترسی بڵابوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاری داخستنی چه‌ند ده‌راوه‌زه‌یه‌كی سنوورییان له‌گه‌ڵ ئێران جێبه‌جێ كرد.
ڤایرۆسی كۆرۆنا "Coronavirus" گرووپێك ڤایرۆسن كه تووشی مه‌مكداره‌كان ده‌بن، له‌وانه‌ش مرۆڤه‌كان و باڵنده‌كان. له مرۆڤه‌كاندا، ده‌بێته ھۆی ژه‌ھراویبوونی ھه‌ناسه‌دان به نه‌رمی، به‌ڵام له ھه‌ندێك باردا ده‌كرێ كوشنده بێت، له مانگا و به‌رازه‌كاندا ده‌كرێ ببنه ھۆی سكچوونیان له كاتێكدا له مریشكه‌كاندا ده‌بیته ھۆی ژه‌ھراویبوونی به‌شی ھه‌ناسه‌دانی سه‌ره‌وه.
تا ئێسته ھیچ ده‌رمانێكی پێكوتان و حه‌بێك بۆ چاره‌سه‌ر و ڕێگرتنی ئه‌و ڤایرۆسه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، ته‌نیا پسپۆران هه‌وڵی به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگریی جه‌سته ده‌ده‌ن، ئه‌م ڤایرۆسه سه‌ره‌تا له شاری ووھان له وڵاتی چینه‌وه له دوایین مانگه‌كانی ساڵی 2019 ده‌ركه‌وتووه و په‌ره‌ی سه‌ندووه، له نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌ك كه له‌م ڤایرۆسه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، ئاماژه به تا و كۆكه و ھه‌ندێك جار كێشه‌ی ھه‌ناسه‌دان ده‌كرێت.