بالۆكه و
مێخه‌ك له پێستی زۆرێك له خه‌ڵكی دروست ده‌بن و ده‌بنه هۆی بێزاركردنمان، هه‌رچه‌نده زۆر چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ لابردنیان دانراوه، به‌ڵام هه‌میشه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه، پێویسته له‌و هه‌نگاوه پزیشكانه دوور بكه‌ویته‌وه و به‌م چاره‌سه‌ره سروشتییانه‌ی له خواره‌وه ده‌یخه‌ینه ڕوو، ده‌توانی به خێرایی و به یه‌كجاری مێخه‌ك و بالۆكه له‌ناو ببه‌یت.
یه‌كه‌م: به‌كارهێنانی به‌ردی پێ، كاتێك مێخه‌ك و بالۆكه له پێیه‌كانت دروست ده‌بن، یه‌كه‌میان ئازارێكی زۆری له‌گه‌ڵ دایه، بۆیه پێویسته پێسته مردووه‌كه‌ی لاببرێ و بریندار بكرێ، ئه‌مه‌یش له ڕێی به‌ردی زبر بكه‌ن، كه بۆ شۆردنی پاژنه‌ی پێ سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت، ئه‌گه‌ر رۆژانه شوێنی مێخه‌ك و بالۆكه ئه‌م جۆره به‌رده‌ی پێدا بهێنن و به‌رده‌وام بن له‌سه‌ری به ته‌واوی له‌ناو ده‌چێت.
به گرتنه‌به‌ری ئه‌م دوو ڕێگایه و به‌رده‌وامی پابه‌ندبوون پێوه‌ی ده‌توانن له ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌سه‌ر مێخه‌ك و بالۆكه زاڵ بن و به‌یه‌كجاری ڕیشه‌كێشی بكه‌ن
دووه‌م: سركه‌ی سێ‌و و زه‌یتی گه‌رچه‌ك، ده‌فرێك پڕ ئاوی گه‌رم بكه و ئنجا سركه‌ی سێوی تێ بكه و ماوه‌ی 15 خولهك پێت له نێو ئاوه‌كه دابنێ تا به ته‌واوی نه‌رم ده‌بێته‌وه، دواتر پێیه‌كانت ده‌ربهێنه و به زه‌یتی گه‌رچه‌ك مه‌ساجی شوێنی مێخه‌ك و بالۆكه بكه، ده‌توانن به به‌ردی شۆردنی پاژنه‌ی پێ خانه مردووه‌كانیشی لێ لابده‌ن و پاكی بكه‌نه‌وه.