گۆڤاری فۆرێن پۆلسی ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئێسته‌ی عێراق و داهاتووی ئه‌و وڵاته له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداری محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی بڵاوكردووه‌ته‌وه و هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه حكوومه‌تی عه‌لاوی به ته‌واوی عێراق ڕاده‌ستی ئێران ده‌كات و پێگه‌ی ئه‌مه‌ریكایش له وڵاته‌كه به ته‌واوی لاواز ده‌بێ، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی ناڕازییه‌كان بكات و شۆڕش و ڕاپه‌ڕین له عێراق دروست ببێت.
گۆڤاره‌كه ئاماژه‌ی داوه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئێسته له عێراق ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك كێشه ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر واشنتن چاوه‌ڕوان بكات له دوای پێكهێنان و متمانه‌دان به حكوومه‌تی عه‌لاوی ئه‌و كێشانه كه‌متر ده‌بنه‌وه یاخود نامێنن، ئه‌وا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كات، چونكه محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تی نوێی عێراق دیارییكراوه، له‌به‌ر ئه‌وه ناكرێ چاوه‌ڕوانی هیچی لێ بكرێ و گۆڕانكاریش له عێراق به‌دی نایه‌ت و دۆخه‌كه وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه بۆ عێراقییه‌كان و بۆ ئه‌مه‌ریكایش زۆر له ئێسته خراپتر ده‌بێت.
له به‌شێكی تری بابه‌ته‌كه هاتووه، عێراق ئێسته ڕووبه‌ڕووی دوو گرفتی گه‌وره بووه‌ته‌وه، یه‌كه‌میان متمانه‌مانی هاووڵاتییان و خۆپێشانده‌رانه به‌و توێژه سیاسییه‌ی كه له 2003ه‌وه حوكمی عێراق ده‌كه‌ن و به ته‌واوی گه‌نده‌ڵ و خراپن و دووه‌م كێشه‌یش هه‌ژموون و ده‌ستوه‌ردانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه له ڕێی گرووپه میلیشیاكان و سیاسییه‌كانه‌وه كه سه‌رجه‌میانی كۆنتڕۆڵ كردووه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئێران كار ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رچی له ڕووكه‌ش دا خۆیان به دوور له ئێران ده‌ناسێنن، به‌ڵام له ڕاستیدا سه‌رجه‌م توێژه سیاسییه‌كه‌ی به‌غدا له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه یاری و مامه‌ڵه‌یان پێ ده‌كرێت.
عه‌لاوی پیاوی ئێرانه و عێراق به ته‌واوی ده‌خاته ژێرده‌ستیان
بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخی عێراق و دروستكردنی گۆڕانكاری، به جۆرێك هه‌م ئارامی و ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی بۆ عێراقییه‌كان بگه‌ڕێته‌وه و هه‌میش ئه‌مه‌ریكا ڕووبه‌ڕووی كۆسپی گه‌وره‌تر نه‌بێته‌وه، گۆڤاره‌كه پشتیوانیكردنی واشنتن له خۆپێشانده‌ران به گرنگترین هۆكار ده‌زانێت و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر پشتیوانی خۆپێشانده‌ران بكرێ، تا ئه‌نجامدانی شۆڕش و ڕاپه‌ڕین دژ به میلیشیاكان و توێژه سیاسییه گه‌نده‌ڵه‌كه، ئه‌وكات ده‌توانرێ جارێكی تر عێراق ڕزگار بكرێته‌وه، ئه‌وه‌ی ئێسته ده‌گوزه‌رێ سه‌پاندنی سیسته‌مێكی سیاسییه كه له ئێرانه‌وه به‌رهه‌م هێنراوه و بۆ عێراق هه‌نارده كراوه، له‌به‌ر ئه‌وه گرنگی و ستراتیجی ئه‌و سیسته‌مه نه خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌یه نه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خودی عێراق، به‌ڵكوو هه‌موو ئامانجه‌كانی له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی ئێران و كۆمه‌ككردنی بۆ ئاسانكردنی قورسییه‌كانی سه‌ر شانی ئێران به‌هۆی گه‌مارۆكانی ئه‌مه‌ریكا خۆی ده‌بینێته‌وه.
خۆپێشاندانه‌كان نزیكه‌ی چوار مانگه به‌رده‌وامیان هه‌یه و تا ئێسته‌یش به كوژراو و برینداره‌وه نزیكه‌ی 20 هه‌زار قوربانیان داوه، ئه‌مه وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌ی میلییه له عێراق و ناكرێ نادیده بگرێ، میلیشیاكان و حكوومه‌ت و هێزه‌كانی شیعه ده‌یانه‌وێ به هه‌مان سیاسه‌تی ئێران بۆ له‌ناوبردنی ده‌نگی ناڕه‌زایی به زه‌بری گولـله و به ئاشكرا له‌سه‌ر شه‌قام ده‌ستدڕێژی گولـله‌یان لێ بكه‌ن، بێگومان دۆخه‌كه خراپتر ببێ و حكوومه‌ت پێك بهێنرێ و ناڕه‌زاییه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌بێ، پێشبینی ده‌كرێ شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی گرتن و كوشتنی خۆپێشانده‌ران ده‌ست پێ بكات و وڵات خه‌ڵتانی خوێن بكرێ و ده‌نگی ئازاد به ته‌واوی كپ بكرێت، ئه‌مه دوا هه‌نگاوی جێگیركردنی پایه‌كانی سیسته‌می سیاسی عێراقه كه سوپای پاسداران سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، كاتێك ترس له دڵی خه‌ڵكی بڵاو بووه‌وه و كه‌س نه‌یوێرا دژی حكوومه‌ت و گه‌نده‌ڵییه‌كان بوه‌ستێته‌وه، ئه‌وكاته سیسته‌می ئێران له عێراق ده‌چه‌سپێت و ده‌گات به لووتكه‌ی گه‌شه‌كردن.
تاكه چاره‌سه‌ر دروستكردنی ڕاپه‌ڕین و شۆڕشه له عێراق
گۆڤاره‌كه زیاتر باس له عه‌لاوی ده‌كات و ده‌ڵێ، ئه‌و شیعه‌یه‌كی ڕاستڕه‌وه و پێشتر په‌رله‌مانتار بووه و وه‌زیری پێوه‌ندییه‌كانیش بووه له حكوومه‌ته‌كانی پێشوو، ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی ئه‌و سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد، لێوانلێوه له گه‌نده‌ڵی و دزی و پێشێلكاری، ئێسته چۆن ده‌توانێ گه‌نده‌ڵی كه‌م بكاته‌وه و گۆڕانكاری له دۆخی عێراق بكات، ئه‌مه كارێكی مه‌حاڵه و هه‌رگیز به كه‌سێكی له‌م شێوه‌یه ناكرێت.
ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه عه‌لاوی كه‌سێكی بیرۆكراسییه و دووره په‌رێزه له ناوه‌ندی سیاسی و دۆخی عێراق، له شوێنی ئه‌وه‌ی نێوه‌ندگیرێكی به‌هێز و سیاسییه‌كی ژیر بێت، ئه‌و كێشه‌كان له‌یه‌ك ڕووه‌وه ده‌بینێت و ئه‌سته‌مه بتوانێ له نێو ناكۆكییه‌كانی ناوخۆی شیعه و ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ر سێ پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كه نێوه‌ندگیری بكات و ده‌رچه‌ی میانڕه‌و بدۆزێته‌وه و جارێكی تر عێراق هه‌ستێنێته‌وه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌یش پرسی كاندیدكردنی له تارانه‌وه بڕیاری لێدرا، دوای ئه‌وه‌ی تاران فه‌رمانی به هادی عامری و موقته‌دا سه‌در كرد له‌سه‌ر ئه‌و هاوڕا بن و پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری بكه‌ن، تا بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت ڕاسپێردرێت، هه‌موو ئه‌وانه به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ن كه هیوا چنین له‌سه‌ر عه‌لاوی كارێكی ناڕاسته و دۆخی عێراق ته‌نیا به ڕاپه‌ڕین دژی ئه‌و چینه سیاسییه‌ی بوونه‌ته كۆیله و شوێنكه‌وتووی تاران ڕاست ده‌بێته‌وه، كه ئه‌مه‌یش ته‌نیا به خۆپێشانده‌ران ده‌كرێت.