خه‌ڵكێكی زۆر كێشه‌ی خه‌ویان هه‌یه، هه‌رچه‌نده ده‌چنه ناو جێگا و ڕۆشناییه‌كان ده‌كوژێننه‌وه، كه‌چی هه‌ندێ كه‌س زیاتر له سه‌عاتێكیان پێویسته تا خه‌ویان لێ بكه‌وێ و ئه‌مه‌یش به ته‌واوی بێزاریان ده‌كات، به‌ڵام شاره‌زایان چاره‌سه‌رێكی گونجاویان دۆزیوه‌ته‌وه، كه به‌وهۆیه‌وه مرۆڤ ته‌نیا له 60 چركه خه‌وی لێ ده‌كه‌وێ و به ته‌واوی ئه‌و كێشه‌یه‌ی له كۆڵ ده‌بێته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی "زه سه‌ن"ی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه، كه ئه‌و چاره‌سه‌ر ناوی ڕێگای چوار بۆ حه‌وت بۆ هه‌شتی لێ نراوه و ئه‌نجامدانیشی هیچ قورسییه‌كی تێدا نییه و بگره ته‌نیا پێوه‌سته به هه‌ناسه‌دانه‌وه.
ڕێگاكه بریتییه له هه‌ڵمژینی هه‌ناسه‌ی زۆر و به‌رده‌وامبوون له هه‌وا هه‌ڵمژین تا چوار چركه و دواتر وه‌ستاندنی هه‌ناسه له نێو سییه‌كان بۆ ماوه‌ی حه‌وت چركه و دواجاریش ده‌ركردن و دانه‌وه‌ی هه‌ناسه به ئارامی و بۆ ماوه‌ی هه‌شت چركه، له خوله‌كێك چوار جار ئه‌م ڕاهێنانه دووباره بكه‌نه‌وه و ناتوانن پێنجه‌م جار دووباره‌ی بكه‌نه‌وه، چونكه ئه‌وكات خه‌وێكی ئارامتان لێ كه‌وتووه.
ته‌نیا له‌یه‌ك خوله‌ك خه‌وێكی قووڵت لێ ده‌كه‌وێت
د.ئه‌ندرۆ ویل پزیشكی پسپۆر له زانكۆی ئه‌ریزۆنا له‌وباره‌وه
گوتی، ئه‌و ڕاهێنانه له یۆگاوه وه‌رگیراوه و وه‌ك به‌شێك له ڕامان و مدیته‌یشنی یۆگییه‌كان سوودی لێ وه‌رده‌گیرێ، ئه‌مه‌یش باشترین ڕێگایه كه مرۆڤ بتوانێ به خێراییه‌كی زۆر خه‌وی لێ بكه‌وێت.
زیاتر گوتی، ئه‌م ڕێگایه‌مان به‌سه‌ر زۆر خه‌ڵك تاقیكرده‌وه كه كێشه‌ی كه‌مخه‌ویان هه‌بووه و هه‌میشه تا دره‌نگانێك له ناو جێ ماونه‌ته‌وه و خه‌ویان لێ نه‌كه‌وتووه، به‌ڵام له هه‌موویان سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی به‌ده‌ستهێنا و سوودی یه‌كجار زۆری هه‌بوو، بۆیه پێشنیاز ده‌كه‌ین هه‌موو ئه‌وانه‌ی دره‌نگ خه‌ویان لێ ده‌كه‌وێ و ئه‌وانه‌یشی كه ئاسایین ئه‌و ڕێگایه پێڕه‌و بكه‌ن، چونكه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زوو خه‌و له مرۆڤ ده‌خات، هاوكات خه‌وێكی ئارام و پشوویه‌كی زۆریش به جه‌سته ده‌به‌خشێت.