شیتێتسۆ واتانابێ بەتەمەنترین پیاوی دنیا کە ناوی لە کتێبی گینسدا تۆمار کراوە، ئەمڕۆ لە تەمەنی 112 ساڵی لە ژاپۆن کۆچی دوایی کرد.
سروشتی مرۆڤ سروشتێکی ناتوندوتیژ و شادە
ئەمڕۆ سێشەم 25ی شوبات، ئاژانسی هەواڵی "
دویچەڤێلە" بڵاوی کردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ شیتێتسۆ واتانابێ بەتەمەنترین پیاوی گۆی زەوی لە تەمەنی 112 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
شیتێتسۆ هاووڵاتیی ژاپۆن بوو و دوو هەفتە لەمەوبەر وەک بەتەمەنترین پیاوی جیهان ناوی لە کتێبی گینسدا تۆمار کرا، لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتی گینس نهێنی تەندروستی و تەمەندرێژی خۆی بە "تووڕەنەبوون" و "بزەکردنی بەردەوام" بەستەوە.
ئەو پێی وابوو مرۆڤ دەبێ بە زەردەخەنە و ئارامییەوە ژیان بەڕێ بکات و خۆی لە هەرچەشنە تووڕەییەک بەدوور بگرێت، لەبەر ئەوەی سروشتی مرۆڤ سروشتێکی ناتوندوتیژ و شادە.
بەتەمەنترین پیاوی دنیا لە ساڵی 1907 لە تۆکیۆ لەدایک بووە و ئەگەر کۆچی دوایی نەکردبا، رۆژی پێنجەمی مانگی ئادار، واتا نۆ رۆژی تر تەمەنی دەبوو بە 113 ساڵ.
تەلەڤزیۆنی فەرمی ژاپۆن دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵی مردنی شیتێتسۆ واتانابێ رای گەیاند، حکوومەت بەنیازە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنەکەی بە شکۆوە بەڕێوە ببات.