ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتە 110 کەس

:: PM:01:31:25/02/2020 ‌
وەزارەتی تەندروستی ئێران ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاو کردەوە، لە ئیوارەی دوێنێوە تا ئەمڕۆ چوار کەس مردوون و 32 کەسیش تووشی کۆرۆنا بوون.
تا ئێستە 95 حاڵەتی تووشبوون تۆمار کراوە

ئەمڕۆ سێشەم 25ی شوبات، وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە، ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەی 14 سەعاتی رابردوو 32 کەسە و ئێستە 95 تووشبوو لە ئێران هەن.

زیاتر روونی دەکاتەوە، هەر لەو مایەوەدا چوار هاووڵاتی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە و تا ئێستە 16 کەس بەهۆی ئەو ڤایرۆسە لە ئێران مردوون.

ئاژانسی هەواڵی بی بی سی ئاشکرای کردووە، ژمارەی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا زۆر لەو رێژەیە زیاترە کە وەزارەتی تەندروستی بڵاوی دەکاتەوە.

زیاتر روونی دەکاتەوە، رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری داوەتە ئێران بۆ ئەوەی لەبارەی ئاماری تووشبووان شەفاف بێت و رێکاری بەرگریکردن توندوتۆڵ بکەن.

بۆ دڵنیابوون لە چۆنیەتی پەرەسەندن و کۆنتڕۆڵکردنی کۆرۆنا لە ئێران، ئەمڕۆ رێکخراوی تەندروستی جیهانی تیمێکی تایبەتی رەوانەی ئێران کرد بۆ ئەوەی ژمارەی تووشبووان و چۆنیەتی کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ڤایرۆسە بە راپۆرت بداتەوە رێکخراوەکە.

دوێنێ نوێنەری پەرلەمانی قوم کە ناوەندی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسەیە لە ئێران، رای گەیاند، لە ماوەی دوو رۆژدا تەنیا لە شاری قوم زیاتر لە 50 کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە و رەخنەی توندی لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە گرت بەوەی ئاماری قوربانییەکان لە خەڵک دەشارنەوە.



وشە - هیدایه‌ت جان