بەهای تمەنی ئێرانی لە بەرانبەر دۆلار دا تا دێت زیاتر دادەبەزێت و لە ماوەی یەک رۆژ دا هەر دۆلارێک هەزار و 650 تمەن بەرز بووەتەوە.
نرخی یەک دۆلار لە ماوەی دوو رۆژ دا هەزار و 650 تمەن بەرز بوویەوە
ئەمڕۆ سێشەم 25ی شوبات، ماڵپەڕی ئەوروپای
ئازاد بڵاوی کردووەتەوە، بەهای تمەنی ئێرانی دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و نرخی یەک دۆلار بەرانبەر تمەنی ئێرانی گەیشتە 16 هەزار و 50 تمەن.
نووسینگەکانی دراوی ئێران بڵاویان کردووەتەوە، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو بەهای تمەن بەرانبەر دۆلاری ئەمریکی هەزار و 650 تمەن دابەزیوە، سەرەتای ئەم هەفتەیە نرخی یەک دۆلار لە بازاڕەکانی ئێران 14 هەزار و 400 تمەن بوو.
دابەزینی بەهای تمەن بەو خێراییە دوای ئەوە دەستی پێ کرد کە گروپی FATF بەهۆی سپیکردنەوەی پارە و مەترسییەکانی بۆسەر ئابووری دنیا، ئێرانیان خستە ناو لیستی رەشەوە.
بهیانی رۆژی ههینی 21ی شوبات، گرووپی FATA كه تایبهته به چاودێریی دارایی له پاریس ئێرانی بههۆی سپیكردنهوهی پاره و یارمهتیدانی گرووپه تیرۆریستییهكان خسته ناو لیستی رهشهوه.
بهڕێوهبهری ئهو رێكخراوه رای گهیاند، لهبهرئهوهی ئێران پابهندی رێسا نێودهوڵهتییهكانی سهر به گرووپی FATF نهبووه و ههوڵهكانی بۆ سپیكردنهوهی پاره بووهته هۆی تێكدانی ئاسایشی ئابووری جیهانی، تاران دهخرێته ناو لیستی ڕهشی ئهو رێكخراوهیه.
خاوەنی نووسینگەیەکی تاران لە رێگەی ماڵپەڕی ئەوروپای ئازاد داوا لە هاووڵاتییانی ئێران دەکات تمەنەکانیان بە دۆلار بگۆڕنەوە و پێشبینی ئەوەی کردووە نرخی هەر دۆلارێکی ئەمریکی بگاتە سەرووی 20 هەزار تمەن.