ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له عێراق راى گه‌یاند، ئه‌مڕۆ حاجى حه‌مزه شه‌مه‌رى دادگایى كراوه، كه پێشتر به گه‌وره‌ترین مافیاى له‌شفرۆشى و قومار له عێراق دانراوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 25 ى شوبات
ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له عێراق راى گه‌یاند، حه‌مزه عه‌لی علوان له‌سه‌ر ئه‌وه دادگایى كراوه سیفه‌تى ئه‌فسه‌رى حه‌شدى شه‌عبى به‌خۆى به‌خشیوه و ناسنامه‌ى ساخته‌ى به‌كارهێناوه.
بۆیه به‌پێى بڕیارى 160 ساڵى 1983 سزاى 14 ساڵ گرتنى به‌سه‌ر سه‌پێندراوه.
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت، ئه‌مه ته‌نیا تۆمه‌تى حه‌مزه عه‌لى نییه، به‌ڵكو پێشتر له مانگى ئابى 2019 له ئۆپراسیۆنێكى تایبه‌تدا حه‌مزه له‌گه‌ڵ 25 چه‌كدارى تر گیرا.
پێوه‌ندى به سه‌رانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه هه‌یه
ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانى عێراق ئه‌و كات باسیان له‌وه كرد گه‌وره‌ترین مافیاى قومار و باندى له‌شفرۆشى و ماده‌ى هۆشبه‌ریان له عێراق گرتووه كه به "حاجى حمزه شه‌مه‌رى" ناسراوه.
دواتریش میدیاكانى عێراق ئاشكرایان كرد، حه‌مزه پێوه‌ندییه‌كى به‌هێزى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى هه‌یه.
كه‌چى هێشتا باس له‌و تۆمه‌تانه نه‌كراوه كه پێشتر حاجى حه‌مزه‌ى پێ گیراوه.