كۆمپانیای تۆیۆتا ڕای گه‌یاند كه كێشه‌یه‌ك هه‌یه له بزوێنه‌ره‌كانی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه تایبه‌تمه‌ندی "2.5 لیتریی و چوار پستۆن" هه‌یه و مۆدێلیان 2019 و 2020ه.
شاره‌زایانی بواری ئۆتۆمبێل له ماڵپه‌ڕی "
caranddriver" ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه كێشه‌یه‌ك هه‌یه له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه تایبه‌تمه‌ندی 2.5 لیتریی و چوار پستۆنن و تۆیۆتا به فه‌رمی ڕای گه‌یاند كه نه‌خرێنه بازاڕه‌وه و ئه‌وانه‌یشی خراونه‌ته بازاڕه‌وه بگه‌ڕێندرێنه‌وه كه ڕێژه‌یان 44 هه‌زار ئۆتۆمبێله، چونكه كێشه هه‌یه له‌ناویاندا و كه‌ڵكی لێخوڕینیان نییه.
كێشه‌یه‌ك هه‌یه له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه تایبه‌تمه‌ندی 2.5 لیترییە و چوار پستۆنن
ئه‌وه‌یش ئاشكرا كراوه كه كێشه سه‌ره‌كییه‌كه له بزوێنه‌ره‌كه‌یان دایه و دوای ماوه‌یه‌ك له كاركردن ده‌وه‌ستن، هه‌روه‌ها بزوێنه‌ره‌كانیان به‌ته‌واوه‌تی رۆن هه‌ڵناده‌ن و زوو بزوێنه‌ره‌كه گه‌رم دادێت كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات گه‌رمی ئۆتۆمبێله‌كه به‌رز ببێته‌وه و بزوێنه‌ره‌كه له‌كار بخات.
تۆیۆتا یه‌كێكه له كۆمپانیا گه‌وره‌كان بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته شاری "تۆیۆتا" له ناوچه‌ی "ئیچی" له ژاپۆن، كۆمپانیاكه جگه له به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، پاس و چه‌ندان جۆری پیكابی جیاواز دروست ده‌كات، تۆیۆتا له‌سه‌ر ئاستی كۆمپانیاكانی ژاپۆن یه‌كه‌م كۆمپانیایه له ڕووی زۆری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمۆبێله‌وه.