هومه‌رمه‌ندێكی كورد په‌یكه‌رێك به به‌رزی سێ مه‌تر و نیو بۆ مه‌قامبێژی كورد عه‌لی مه‌ردان دروست ده‌كات.
سامان ئه‌بوبه‌كر هونه‌رمه‌ند، سه‌باره‌ت به دروستكردنی په‌یكه‌رێك بۆ هونه‌رمه‌ند و مه‌قامبێژی گه‌وره‌ی كورد عه‌لی مه‌ردان بۆ "وشه" گوتی، له پای ئه‌و خزمه‌ته‌ی كه له ماوه‌ی ته‌مه‌نییدا به ھونه‌ری كوردی و مه‌قامی كوردی كردووه، په‌یكه‌رێك دروست ده‌كه‌ین.
په‌یكه‌ره‌كه به ماده‌ی مه‌ڕمه‌ڕ دروست ده‌كرێ
ڕوونیشی كرده‌وه كه په‌یكه‌ره‌كه به ماده‌ی مه‌ڕمه‌ڕ دروست ده‌كرێ كه به‌رزی سێ مه‌تر و نیو ده‌بێت و وا بڕیاره له كۆتایی مانگی سێ ته‌واوبێت و له شوێنێكی شیاو و گشتی دابنرێت. هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد پێشنیار كراوه له‌به‌رده‌م ئه‌و ته‌كیه‌یه دابنرێت كه لێوه‌ی فێری خوێندن بووه و ده‌نگخۆشی تێیدا ده‌ركه‌وتووه.
ئه‌م كاره به سپۆنسه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و ھونه‌ری كه‌ركووكه.
عه‌لی مه‌ردان، هونه‌رمه‌ند و مامۆستای مه‌قام و گۆرانی كوردی بوو، ساڵی 1904 له شاری كه‌ركووك له گه‌ڕه‌كی ته‌كیه‌ی شێخ عه‌لی له دایك بووه، خوێندنی له ته‌كیه‌ی كه‌ركووك و له لای ماموستا ساڵح ده‌ست پێ كردووه.
عه‌لی مه‌ردان له ماوه‌ی ژیانییدا گه‌لێ گۆرانی و مه‌قامی ڕه‌سه‌نی تۆماركردووه، ئاوازی ھه‌ندێك له گۆرانییه‌كانیشی ھێنده به‌رزن، به‌چه‌ند زمانێكی تر وتراونه‌ته‌وه، له ته‌مه‌نی 77 ساڵیدا و له 24 ـی ته‌مموزی ساڵی 1981 كۆچی دوایی كردووه.
سلێمانی/ لۆڤه محه‌مه‌د