له رووداوێكدا له ئه‌مه‌ریكا، گۆرانیبێژێكی گه‌نجی ئه‌مه‌ریكایی كه له بواری موزیك و گۆرانیی "راپ"دا كار ده‌كات، ده‌كوژرێ و تا ئێسته‌یش بكوژه‌كانی نه‌گیراون.
پێگه‌ی "
فه‌رفیش" كه پێگه‌یه‌كی میسرییه و بایه‌خ به هه‌واڵی تایبه‌تی هونه‌رمه‌ندانی دنیای عه‌ره‌بی جیهانی ده‌دات، رای گه‌یاندووه كه گۆرانیبێژێكی بواری "راپ" /20 ساڵ/، له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا هاتووه‌ته كوشتن. به‌ڵام پێگه‌كه ئاماژه‌ی به كاتی رووداوه‌كه نه‌كردووه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی "فه‌رفیش"، ئه‌و گۆرانیبێژه ناوی "پۆپ سمۆك"ه و له 1999 له نیویۆرك له دایك بووه، له بواری موزیك و گۆرانیی راپدا خاوه‌نی ده‌یان گۆرانییه و ژماره‌یه‌كی زۆر له هه‌واداری هه‌یه.
تا ئێسته بكوژه‌كان نه‌گیراون
به‌پێی پێگه‌كه، كاتێك سمۆك له ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌بێت، دوو كه‌س ده‌چنه ژووره‌وه و ده‌یكوژن. به‌ڵام تا ئێسته نه‌زانراوه ئایا مه‌به‌ستی دوو كه‌سه‌كه دزی بووه یان مه‌به‌ستێكی تر. دوای كوشتنه‌كه‌ش هه‌ڵدێن.
تا ئێسته بكوژه‌كان نه‌گیراون، شایه‌تحاڵه‌كانی رووداوه‌كه‌یش ده‌ڵێن، ئه‌و دوو كه‌سه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ناسرێنه‌وه، ده‌مامكیان به‌كار هێناوه و دوای ئه‌وه‌ی گۆییان له ده‌نگی ته‌قه بووه، ئه‌و دوو كه‌سان بینیوه له ماڵه‌كه‌ی سمۆكدا به پێ هه‌ڵاتوون. پۆلیس هه‌وڵه‌كانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی بكوژه‌كان چڕ كردووه‌ته‌وه.