حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری داوه چیمه‌نتۆ دابه‌ش بكات به‌سه‌ر ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ده‌یانه‌وێ خانوو و باڵه‌خانه بنیات بنێن، بۆ ئه‌وه‌ش له سلێمانی ده‌ست به پێدانی چیمه‌نتۆ كراوه و له دهۆك و هه‌ولێریش ده‌ست پێ ده‌كرێت و نرخه‌كه‌یشی به‌راورد به نرخی بازاڕ زۆر هه‌رزانتره و له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه. به‌گشتی ئه‌و هاندانه ده‌بێته هۆی جووڵه خستنه ناو كه‌رتی بیناسازی له كوردستاندا.
بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم كه له ڕێی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی كوردستانه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ، بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ده‌یانه‌وێ خانوو دروست بكه‌ن، هاوكاریی بكرێن.
پێدانی چیمه‌نتۆ به هاووڵاتییان له رێی لیژنه‌یه‌كه‌وه ده‌بێت، دوای خه‌مڵاندن و دیاركردنی ئه‌و پارچه زه‌وییه‌ی خانووی له‌سه‌ر دروست بنیات ده‌نرێ، دیاری ده‌كرێت. بۆ ئه‌وانه‌ی خانوو له‌سه‌ر زه‌وی 100 مه‌تر تا 200 مه‌تر و 300 مه‌تر دروست ده‌كه‌ن، جیاوازه و بڕه‌كه‌ی گۆڕانكاریی به‌سه‌ر دێت.
ئه‌و پاڵپشتییه‌ی حكوومه‌ت ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و بازاڕی كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی به جووڵه بكه‌وێت
ئاوێزه غه‌ریب به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆشتنی چیمه‌نتۆی سلێمانی، به"وشه"ی راگه‌یاند، بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی خانوو و باڵه‌خانه‌ی بازرگانی ده‌كه‌نه‌وه، حكوومه‌ت بڕیاری داوه چیمه‌نتۆیان به‌سه‌ردا دابه‌ش بكات، ئه‌وه‌ش وه‌ك هاوكارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییان، چونكه نرخه‌كه‌ی به‌راورد به بازاڕ زۆر هه‌رزانه و كه‌متر له‌سه‌ر هاووڵاتی ده‌كه‌وێت.
به‌گوته‌ی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره، "ئه‌وانه‌ی مۆڵه‌تی كردنه‌وه‌ی خانوویان هه‌یه، لیژنه‌یه‌ك سه‌ردانی زه‌وییه‌كه‌یان ده‌كات و لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن، بۆ نموونه له زه‌وییه‌كی 250 مه‌تری، نه‌خشه‌ی خانووه‌كه له خاوه‌نه‌كه‌ی وه‌رده‌گرن و به‌پێی رووبه‌ری زه‌وییه‌كه كه چه‌ندی ده‌كات به خانوو، چیمه‌نتۆی بۆ ده‌نووسرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌چێت وه‌ریده‌گرێت".
ئه‌و چیمه‌نتۆیه كه ده‌درێ به هاووڵاتییان، له كارگه‌یه‌كی حكوومی سلێمانیبه‌رهه‌م دێت، مانگانه ده‌توانێ سه‌دان تۆن بخاته بازاڕه‌وه.
بڕیاره چیمه‌نتۆ بۆ شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆكیش ره‌وانه بكه‌ن بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی خانوو دروست ده‌كه‌ن، به‌گشتی هاوكارییه‌كه له 15 تۆنه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تا خانوو و باڵه‌خانه‌كه فراوان بێت، بڕه‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت.
به‌گوته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆشتنی چیمه‌نتۆی سلێمانی، "نرخی یه‌ك تۆن چیمه‌نتۆ كه ده‌درێت به هاووڵاتی، له 45 هه‌زار دیناره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و نرخه‌كه به‌راورد به ناو بازاڕ زۆر هه‌رزانه، چونكه چیمه‌نتۆ له بازاڕ و پێشانگه‌كانی بیناسازی، له 65 هه‌زار دیناره‌وه بۆ 70 هه‌زار دیناره".
لای خۆیه‌وه ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌سه‌عید خاوه‌نی پێشانگه‌ی فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی بیناسازی، به"وشه"ی راگه‌یاند، "هه‌رچه‌نده حكوومه‌ت به نرخێكی كه‌متر له ئێمه چیمه‌نتۆ ده‌داته ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی خانوو و باڵه‌خانه ده‌كه‌نه‌وه و به‌هۆیه‌وه نایه‌نه لای ئێمه و بازاڕمان نابێت، به‌ڵام بۆ ئێمه مایه‌ی خۆشحاڵییه، چونكه ئه‌وه ده‌بێته هاندان بۆ ئه‌وه‌ی خانوو دروست بكرێت و بازاڕ جووڵه‌ی باشی تێبكه‌وێت".
ئه‌نوه‌ر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌ت زۆرباشه و له جێی خۆیه‌تی. چونكه به‌گوته‌ی ئه‌و "له‌لایه‌ك به نرخێكی كه‌متر چیمه‌نتۆ به هاووڵاتی ده‌دات، له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌و بڕیاره بازاڕی فرۆشتنی كه‌ره‌سته‌ی باڵه‌خانه و خانوو جووڵه‌ی زۆری باشی تێده‌كه‌وێت".
"ته‌واوی كه‌ره‌سته‌كانی وه‌ك بلۆك و لم و چه‌و و شیش و ماده‌كانی تر بازاڕیان ده‌كرێته‌وه. بۆیه پێشبینی ده‌كرێ له مانگی ئاداره‌وه كه كه‌شوهه‌وا خۆش ده‌بێت، ده‌ست به دروستكردنی خانوو و باڵه‌خانه‌ی زیاتر بكرێت" ئه‌نوه‌ر وای گوت.
ئاكۆ عه‌لی یه‌كێك له‌و هاووڵاتییانه‌ی مامه‌ڵه‌ی وه‌رگرتنی چیمه‌نتۆی كردووه، به"وشه"ی راگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌ت هاوكارییه‌كی زۆرباشه، ئه‌وانه‌ی خانوو ده‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ماده‌یه‌ك به نرخێكی كه‌متر ده‌ستیان بكه‌وێت، زۆر باشه و ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت كردوویه‌تی له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییانه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا كه زه‌ویی خانووه‌كه‌ی 120 مه‌تره، هه‌ركات لیژنه‌كه هات به‌پێی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی بۆ رووبه‌ری زه‌وییه‌كه‌ی دیاری كراوه، بڕی چیمه‌نتۆ بۆ ده‌نووسن و دواتر سه‌ردانی بنكه‌ی وه‌رگرتن ده‌كات.
ئاكۆ به خۆشحاڵییه‌وه ده‌ڵێ، هه‌رچی بێت بڕه پاره‌یه‌كم بۆ ده‌مێنێته‌وه به‌راورد به نرخی بازاڕ و ده‌توانم كه‌ره‌سته‌ی تری پێ بكڕم.
وشه/راپۆرتی هۆشیار عه‌لی