جێگری پارێزگاری هەولێر هاتە گۆڕین

:: AM:11:29:26/02/2020 ‌
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، جێگری پارێزگاری هەولێر هاتە گۆڕین و كەسێكی تر شوێنەكەی گرتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم 26ـی شوبات، ئەنجوومەنی‌ پارێزگای‌ هەولێر لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەنگی دا بە گۆڕینی جێگری پارێزگاری هەولێر.

لە كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، خوێندنەوە بۆ زانیارییە كەسییەكانی هەردوو كاندیدانی جێگری پارێزگای هەولێر و قایمقامی نوێی كۆیە كرا، بریتی بوون لە مەسعوود محەمەد بۆ جێگری پارێزگار و یوسف حەسەن بۆ قایمقامی كۆیە.

هەڵبژاردنی مەسعوود محەمەد بۆ جێگری پارێزگاری هەولێر بۆ كاروباری هونەرییە 
هەڵبژاردنی مەسعوود محەمەد بۆ جێگری پارێزگاری هەولێر بۆ كاروباری هونەرییە لە شوێنی تاهیر عەبدوڵا، یوسف حەسەنیش قایمقامی كۆیە بوو بە وەكالەت، ئەمڕۆ دەنگی پێ‌ درا بۆ ئەوەی ببێت بە فەرمی.

گۆڕینی بەرپرسانی هەولێر بەردەوامی هەیە، ئەوەیش بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییان و كەمبوونەوەی ڕۆتینی ئیداری و كارئاسانی بۆ هێنانە پێشی ئەو كەسانەی لە كارەكەیان بە توانان لە فەرمانگەكان.




وشە - رامیار جەواد