كۆمەڵێك بەرپرسی حزبێكی كوردستان دەستیان لەكار كێشایەوە

:: PM:12:05:26/02/2020 ‌
ژمارەیەك لە ئەندام و لایەنگرانی هاوپەیمانی نیشتمانی دەست لەكار دەكێشنەوە و هۆكارەكەشی بۆ بەكارهێنانی حزب بۆ بەرژەوەندی تایبەت دەگەڕێننەوە.

بەداخەوە هاوپەیمانی بە مەبەست لە ڕێی خۆی لای داوە
ئەمڕۆ چوارشەم 26ـی شوبات، لە ڕاگەیەنراوێكی كۆمەڵێك لە لایەنگرانی هاوپەیمانی نیشمانی ئاشكرا كراوە، لە ماوەی ڕابردوودا دڵسۆزانە و لێبڕاوانە بە ئامانجی بەرژەوەندیی گشتی و مۆدێلێكی نوێی حزبایەتی، دەستماندایە هاوپەیمانی و لە قۆناغە سەختەكاندا خۆڕاگر و دڵسۆز و لێبڕاو بوین، بەڵام بەداخەوە هاوپەیمانی بە مەبەست لە ڕێی خۆی لای داوە.

باس لەوەش كراوە، ئەو حزبە بەرەو هێنانەدیی ئامانجەكان هەنگاو نانێ، بەڵكو ئامانجەكانی لە گشتییەوە گۆڕاون بۆ كەسی و بەرژەوەندیی تایبەت تێیدا زاڵە، ئێمە دەمانویست هێزێكی كاریگەر بین نەك دوكانی سیاسی كە ناشەفافی تێیدا گەشە بكات.

ڕوون كراوەتەوە، دەمانەوێ ڕای بگەیەنین كە هیچ پێوەندییەكمان بە هاوپەیمانی نیشتمانییەوە نامێنێ و پێمان وایە مانەوە تێیدا جگە لە بەهەدەردانی تواناكانمان هیچی تر نییە، سوپاسی دڵسۆزانمان دەكەین و دڵخۆشین بەو هاوڕێیانەی لە هاوپەیمانیدا ناسیمانن و دڵنیاین بە دڵێكی گەورەوە كار دەكەن، بەڵام دواجار ئەوانیش دەبنە قوربانیی هەنگاوی بەرژەوەندیخوازانە، دەشزانین بۆ وازهێنانی هەر هاودیدێكمان، لەبری بەخۆداچوونەوە و چارەسەركردنی كێشەكان، پەنجەی تۆمەتمان ئاراستە دەكەن و لەوەشدا گەردنتان ئازا بێت.

ناوزی ئەو كەسانەی دەستیان لەكار كێشاوەتەوە:

هەژار شەهید ئەحمەد خان، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران و بەرپرسی كۆمسیۆنی چاودێری و بەدواداچوون.
بارزان شەهید عەبدوڵا گڕاوی، عوسمان عەبدوڵا، سەنگەر فەرحان، ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران.
هۆشمەند قادر، ئەندامی دامەزراوەی هەڵبژاردن.
سۆران شەهید جەلال، ئەندامی دامەزراوەی ڕووناكبیری و گەشەپێدان.
كۆسرەت حەسەن، بەرپرسی بازنەی دووی هەولێر.
ڕەسووڵ ڕوڵكەیی، بەرپرسی هۆشیاری و ڕووناكبیری.

سیروان جەرگە، بارزان ئەكرەم، ڕەنجدەر، تەڵعەت، هەردی، ئەحمەد میران، ئیسماعیل، عەبدولخالق، ڕاوێژ، یاسین، دێدەوان، عومەر، ئارام، بڕوا، ئاسۆ، محەمەد نەجمەدین، عیسام، محەمەد جەوهەر، ڕەوەز، سیروان مستەفا، نازەنین، جومعە، ئەحمەد، بەشدار، محەمەد موراد.


وشە - رامیار جەواد