وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان چەند بڕیارێكی لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەركرد، هاتنی هاووڵاتییانی چەند وڵاتێكی بۆ هەرێمی كوردستان قەدەغە كرد.
رێ بە هاووڵاتییانی تایلەند و كۆریا و ژاپۆن نادرێت بێنە هەرێمی كوردستان
ئەمڕۆ چوارشەم 26ـی شوبات، لە چەند بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرا كراوە، رێ بە هاووڵاتییانی تایلەند و كۆریا و ژاپۆن نادرێت بێنە هەرێمی كوردستان.
لە بڕیارەكاندا ڕوون كراوەتەوە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بڕیاری داوە ئەو هاووڵاتییانەی لە 2020 سەردانی چین و ئێران كۆریا و ئیتالیایان كردبێت، پشكنینیان بۆ دەكرێت.
لە بڕیارەكانی وەزارەتی ناوخۆ باس لەوەش كراوە، داوا لە هاووڵاتییان دەكەین سەردانی نەجەف و كەركووك نەكەن.
ئەو بڕیارانەی وەزارەتی ناوخۆ بەمەبەستی پاراستنی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانی حكوومەت.
دوێنێ لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران كۆمەڵێك بڕیار بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو كرایەوە، تا ئێستە هیچ حاڵەتێك لە هەرێمی كوردستان تۆمار نەكراوە.