محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سه‌رۆكى راسپێردراوى حكوومه‌تى عێراق، راى گه‌یاند سبه‌ى له په‌رله‌مان ده‌نگ به حكوومه‌ته‌كه‌ى ده‌درێت كه ته‌واوى ئه‌ندامه‌كانى سه‌ربه‌خۆن.
محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 26ى شوبات، په‌یامێكى له تویته‌ر بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا دووپاتى ده‌كاته‌وه سبه‌ى ده‌نگ به حكوومه‌ته‌كه‌ى ده‌درێت.
عه‌لاوى: سبه‌ى ده‌نگ به حكوومه‌ته‌كه‌م ده‌درێت
له‌باره‌ی وه‌زیره‌كانى عه‌لاوى ئاشكراى ده‌كات، یه‌كه‌م كابینه‌ى حكوومه‌ته كاندیده‌كانى له كه‌سانى سه‌ربه‌خۆ پێكهاتبێ.
دواتریش دووپاتى ده‌كاته‌وه، به‌م كابینه‌یه لاپه‌ڕه‌ى به‌شبه‌شێنى سیاسى ده‌پێچرێته‌وه و بۆ یهكجاریى داده‌خرێت.
له په‌یامه‌كه‌یدا هاتووه، "سبه‌ى گه‌ل و په‌رله‌مانتاران و كاندیده‌كان و هێزه سیاسییه‌كان به یه‌كه‌وه لاپه‌ڕه‌ى بهشبهشێن ده‌پێچینه‌وه".
بڕیاره سبه‌ى پێنجشه‌م 27 ى شوبات، له په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگ به حكوومه‌تى عه‌لاوى بدرێت.
محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى كه له حكوومه‌ته‌كانى نوورى مالیكى وه‌زیرى پێوه‌ندییه‌كان بووه، له یه‌كى ئه‌م مانگه له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵحى سه‌رۆك كۆمارى عێراق هاته راسپاردن بۆ ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى نوێى عێراق له دواى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى پێكبهێنێ.
به‌گوێره‌ى ده‌ستوورى عێراق، عه‌لاوى یه‌ك مانگى ده‌رفه‌ته و ده‌بێت له دووى مانگى ئادار كابینه‌كه‌ى ده‌ستبه‌كار بێت.