رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی له راپۆرتێكدا له‌باره‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئێران به مه‌ترسیدارترین وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناو ده‌بات و ده‌ڵێ، به‌هۆی ئه‌و وڵاته‌وه كۆرۆنا ده‌بێته دێوه‌زمه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه.
بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە عێراق، ئه‌فغانستان، به‌حرێن، كوێت، عومان، لبنان و ئیمارات بەهۆی گەشتیاری ئێرانییەوە بووە
له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌هۆی ئه‌وه‌ی وڵاتانی لاواز ناتوانن سنووره‌كانیان به باشی كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و سیستمی ته‌ندروستیی لاواز له زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه، له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوبوونه‌وه و گشتگیربوونی ڤایرۆسی كۆرۆنان.
نیویۆرك تایمز له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 26ی شوبات راپۆرتێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا له دوای چین، ئێرانی به مه‌ترسیدارترین وڵات بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌ژمار كردووه، ئه‌وه‌یش به‌هۆی بێمتمانه‌یی وڵاتان به رژێمی ئێران و ناڕوونی له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاماری تووشبووان به كۆرۆنا، مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌ی له ناوچه‌كه چه‌ند هێنده زیاتر كردووه.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، به‌هۆی هاتوچۆی به‌رده‌وامی زیاره‌تكارانی شیعه له نێوان كه‌ربه‌لا و قوم و هاتن و چوونی به‌رده‌وامی كرێكارانی بیانی و بازرگان و میلیشیا و مه‌لاكانیان له سنووری ئه‌و وڵاته كه به‌بێ ره‌چاوكردنی رێوشێنه ته‌ندروستییه‌كان و به‌بێ ئه‌وه‌ی پشكنینێكی ئه‌وتۆیان بۆ بكرێت، ناوچه‌كه‌ی خستووه‌ته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌وه.
* دوای چین، ئێران ناوه‌ندی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنایه
نیویۆرك تایمز ده‌ڵی، ئێسته كه تاران هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات رێگری له ته‌شه‌نه‌كردنی كۆرۆنا بكات، به كردار له‌دوای چین بووه به ناوه‌ندی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه مه‌ترسیداره.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له سه‌رجه‌م وڵاتانی عێراق، ئه‌فغانستان، به‌حرێن، كوێت، عومان، لبنان و ئیمارات و ته‌نانه‌ت یه‌ك كه‌سیش له كه‌نه‌دا گه‌شتیارانی ئێران بوون، ئه‌وه‌یش بووه‌ته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی نیگه‌رانییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له كابوله‌وه هه‌تا به‌یرووت.
پسپۆڕانی ته‌ندروستی پێیان وایه، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست شوێنێكی له‌باره بۆ گه‌شه‌كردنی ئه‌و ڤایرۆسه و به هاتوچۆی به‌رده‌وامی گه‌شتیاران و كرێكار و بازرگانان كه ره‌نگه هه‌ندێكیان هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بن، ناوچه‌كه ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌كی رژده‌وه.
وه‌ك له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، ئابووری ئێران به‌هۆی گه‌مارۆكانه‌وه خنكاوه و خه‌ڵك متمانه‌یان به حكوومه‌ت نه‌ماوه، ده‌سه‌ڵاتدارانی رژێم له‌لایه‌ن زۆربه‌ی وڵاتانی دنیاوه بایكۆت كراون و سه‌رباری ئه‌وه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و زۆربه‌ی وڵاتان داوای روونكردنه‌وه‌ی دروستیان له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه له‌ناو ئێران كردووه، به‌رده‌وامن له شاردنه‌وه‌ی ئاماره‌كان.
* داڕمانی سیستمی ته‌ندروستی
هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ و ناسه‌قامگیری چه‌ندان ساڵه بووه‌ته هۆی له‌ناوچوونی سیستمی ته‌ندروستی له زۆربه‌ی وڵاتانی هاوسنووری ئێران، له‌وانه عێراق، ئه‌فغانستان و یه‌مه‌ن، هه‌ندێكی تر له‌و وڵاتانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆر كه پێشینه‌ی خراپیان هه‌یه له شه‌فافییه‌ت و به‌رپرسیارێتی و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی، به‌ڕێوه ده‌چن.
به‌وحاڵه‌شه‌وه سه‌دان هه‌زار گه‌شتیار له سه‌رانسه‌ری ناوچه‌كه بۆ سه‌ردانیكردنی شوێنه پیرۆزه‌كانی شیعه، سه‌ردانی ئێران و عێراق ده‌كه‌ن، به‌رپرسانی ئه‌فغانستان ده‌ڵێن له هه‌فته‌یه‌كدا 30 هه‌زار سه‌ردانكه‌ر له ئه‌فغانستانه‌وه ده‌چن بۆ شاری قومی ئێران كه ناوه‌ندی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه له ئێران.
پیته‌ر پیوت به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی ته‌ندروستی گه‌رمه‌سێری به‌ریتانیا كه دامه‌زرێنه‌ری به‌رنامه‌ی هاوبه‌شی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه، به نیویۆرك تایمزی راگه‌یاندووه، به‌و سیستمه ته‌ندروستییه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایش ده‌چێته خزمه‌تی په‌ره‌سه‌ندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه.
به‌پیی راپۆرته‌كه، د. حه‌مه‌د حه‌سه‌ن وه‌زیری ته‌ندروستی لبنان، دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرابوو له رێی چه‌ند گه‌شتیارێكی ئێرانی ڤایرۆسه‌كه دزه‌ی كردووه‌ته وڵاته‌كه‌یان، داوای له خه‌ڵك كردووه ئارام بن، ئه‌وه‌یش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ره‌بیع ئه‌لشاعیر دامه‌زرێنه‌ری رێكخراوی دژه گه‌نده‌ڵی لبنان و ره‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی به‌رپرسانی لبنان كردووه‌ته‌وه، به‌وه‌ی نابه‌رپرسانه و تاوانكارانه له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و ڤایرۆسه ده‌جووڵێنه‌وه.
شاعیر دووپاتی كرده‌وه، خه‌ڵكی لبنان متمانه‌یان به‌رانبه‌ر سیاسه‌تمه‌داران بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كێشه‌كان له ده‌ست داوه و تا ئێسته‌یش هیچ هه‌وڵێك له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تا كوشنده‌یه نه‌دراوه و كه‌سیش خۆی به به‌رپرسیار نازانێت.
* ئێران وه‌ك دێوه‌زمه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
له كۆتایی
راپۆرته‌كه‌ی نیویۆرك تایمزدا هاتووه، به له‌به‌رچاوكگرتنی دۆخی ته‌ندروستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و نه‌بوونی بنه‌مایه‌كی پته‌و بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تا گشتگیره‌كان، ئێران نه‌ك له به‌رانبه‌ر هاووڵاتییانی خۆی، به‌ڵكو ده‌بێ له به‌رانبه‌ر سه‌رجه‌م ناوچه‌كه به‌رپرسیار بێت و به شه‌فافی ئاماره‌كانی رابگه‌یه‌نێت.
ده‌بێ ئێران هاوكاری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه رێكارێكی گونجاو و دروست دابنێن بۆ رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ئه‌و په‌تا كوشنده‌یه، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئێسته‌ی به‌رده‌وام بێت، به‌هۆی ئێرانه‌وه كۆرۆنا ده‌بێته دێوه‌زمه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كاره‌ساتێكی مرۆیی ده‌خوڵقێنێت كه ره‌نگه ده‌ربازبوون لێی، زیانێكی زۆری لێ بكه‌وێته‌وه.