به‌هۆی باران و لافاوه‌وه، به‌نداوی باوه‌شاسواری شارۆكه‌ی كفریی سه‌ر به ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌رڕێژ بوو، ئه‌مه‌ش جووتیارانی ناوچه‌كه‌ی خۆشحاڵ كردووه.
دوای دوایین شه‌پۆلی بارانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 26ی شوبات، به‌نداوی باوه‌شاسوار له شارۆكه‌ی كفریی سه‌ر به سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌رڕێژی كرد، ئه‌مه‌ش جووتیارانی ناوچه‌كه‌ی خۆشحاڵ كردووه، چونكه به‌رهه‌می ئه‌مساڵیان باش ده‌بێت و زه‌وی وشك نابێت.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌زیز كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی باوه‌شاسوار به "وشه"ی گوت، له كۆی ماوه‌ی ڕابردوودا زیاتر له 43 ملم باران له ناوچه‌كه باریوه، بۆیه به‌نداوی باوه‌شاسوار له ئاستی خۆی زیاتر ئاوی تێچووه و ئه‌مڕۆ سه‌رڕێژ بوو.
زیاتر له پێنج ملیۆن و 500 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوی تێدایه
ڕوونی كرده‌وه، به‌نداوه‌كه زیاد له ئاستی خۆی ئاوی تێدایه، ئێسته زیاتر له پێنج ملیۆن و 500 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوی تێدایه، بۆیه ئه‌مڕۆ سه‌رڕێژی كردووه.
جه‌عفه‌ر فه‌ره‌ج به‌رپرسی هۆبه‌ی كه‌شناسی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كشتوكاڵی گه‌رمیان به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و بارانه‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له ناوچه‌كه باری، هاووڵاتییان و جووتیارانی ناوچه‌كه‌ی خۆشحاڵ كردووه، ته‌نانه‌ت ڕێژه‌ی بارانه‌كه‌ی له ڕێژه‌ی پار نزیك كرده‌وه.
زیاتر گوتی، له كفری تا ئه‌مساڵ ڕێژه‌ی باران گه‌یشتووه‌ته 234.2 ملم، هه‌روه‌ها له كه‌لار گه‌یشتووه‌ته 293 ملم، ئه‌مه‌ش جێی خۆشحاڵییه.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی