به بڕیارى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، واده‌ى تاقیكردنه‌وه‌كانى وه‌رزى دووه‌مى سەرجەم قۆناغه‌كانى خوێندن دواخرا.
دواى ڕاگه‌یاندنى 28 رۆژ پشوو له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له ناوه‌نده‌كانى خوێندن، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده خشته‌یه‌كى نوێى بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان بڵاو كرده‌وه.
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده: 10 رۆژ قه‌ره‌بووى ده‌وام ده‌كرێته‌وه
به‌گوێره‌ى نووسراوێكى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به ژماره 1805ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 26 ى شوبات كه واژووى ئالان حه‌مه‌سه‌عیدى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى له‌سه‌ره، چه‌ند واده‌یه‌كى نوێ بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ستنیشان كراوه.
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى له نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، دواى پشووه‌كان 10 رۆژى دوامى خوێندن پێویستى به قه‌ره‌بوو ده‌بێت، بۆیه خشته‌یه‌كى نوێ بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان دیارى ده‌كات.
به‌گوێره‌ى ئه‌م خشته‌یه‌ى كه كۆپییه‌كى بۆ "وشه" ره‌وانه كراوه و له خواره‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، تاقیكردنه‌وه‌ى وه‌رزى دووه‌مى ئاماده‌یى به هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه له 4/4ــوه بۆ 15 /4 دوا ده‌خرێت.
تاقیكردنه‌وه‌ى وه‌رزى دووه‌مى پۆله ناكۆتاكان له 5/9 بۆ 5/12 دوا ده‌خرێت.
تاقیكردنه‌وه‌ى نیشتمانى پۆلى نۆى بنه‌ڕه‌تى له 6/1 بۆ 6/6 دوا ده‌خرێت.
ئه‌زموونه گشتییه‌كانى پۆلى 12ى ئاماده‌یى له 6/2 بۆ 6/7 دوا ده‌خرێت.
له‌باره‌ی قوتابخانه و په‌یمانگه ناحكوومییه‌كانیش وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده سێ تێبینى داوه:
یه‌كه‌م: پشووه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
دووه‌م: له‌به‌ر رۆشنایى سیسته‌م و شێوازى تاقیكردنه‌وه‌ى خۆیان، خشته‌ى خۆیان رێك ده‌خه‌نه‌وه به مه‌رجێك دواى 3/24 بێت.
سێیه‌م: ده‌بێت له نۆى بنه‌ڕه‌تى و 12ى ئاماده‌یى ره‌چاوى خسته‌ى پلانه‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بكه‌ن.