له توندترین شه‌ڕ و پێكدادانى مسوڵمان و هیندۆسه‌كان له نیوده‌لهى پایته‌ختى هیند، 20 كه‌س كوژران و زیاتر له 200 كه‌سیش بریندارن.
ئاژانسى
فرانس پرێس ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 26ى شوبات بڵاوى كردووه‌ته‌وه، پێكدادانى پێكهاته‌ى هیندۆس و مسوڵمان تا ئێسته له نیوده‌لهى پایته‌ختى هیند به‌رده‌وامه.
له شه‌ڕى موسڵمان و هیندۆسه‌كان 220 كه‌س بوونه‌ته قوربانى
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، له رۆژى یه‌كشه‌مى رابردووه‌وه چه‌ندان كه‌س كه دار و به‌ردیان هه‌ڵگرتووه، هه‌ندێكیان ده‌مانچه‌یان لایه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌یه‌كى باكورى رۆژهه‌ڵاتى نیوده‌لهى پایته‌خت.
وه‌ك ئاماژه‌ى بۆ ده‌كرێت ئه‌و ناوچه‌یه چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له ناوه‌ندى پایته‌خت دووره و زۆربه‌ى ئاواره هه‌ژاره‌كانى تێدا نیشته‌جێیه كه پێڕه‌وى ئاینى ئیسلام ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ى ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ى بڵاو كراونه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سانه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر مسوڵمانه‌كان و هاوار ده‌كه‌ن "بژى خواوه‌ندى رام".
به‌گوێره‌ى ئه‌و ئاماره فه‌رمییانه‌ی بڵاو كراونه‌ته‌وه، تا ئێسته له ئه‌نجامى ئه‌و توندوتیژییانه 20 كه‌س كوژراون و 189 كه‌س بریندارن، 60 كه‌س له برینداره‌كان فیشه‌كیان به‌ركه‌وتووه.
ئه‌مه‌یش وایكرد ناریندرا مۆدى سه‌رۆك وه‌زیرانى هیند په‌یامێك بڵاو بكاته‌وه و داوا بكات به په‌له ئه‌م شه‌ڕ و پێكدادانه بوه‌ستێنرێن.
له هیند كۆمه‌ڵێك پێكهاته‌ى وه‌ك مسوڵمان و هیندۆس و مه‌سیحى ده‌ژین و هه‌ندێك جار رووبه‌ڕووى یه‌كتر ده‌بنه‌وه، به‌ڵام پێكدادانى ئه‌مجاره به توندترین پێكدادان داده‌نرێت.