له چوارچێوه‌ی ڕێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، دوێنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر راسپارده‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بڕیاری توندكردنی ڕێوشوێنه ته‌ندروستیی و ئیدارییه‌كانی دا و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له ناوه‌نده‌كانی خوێندن و زانكۆ و په‌یمانگه‌كان كرا به پشووی فه‌رمی.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 26ی شوبات، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رای گه‌یاند، پشووی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان له (29/2) تا ( 1/4) ته‌نیا خوێندكاران و قوتابیان ده‌گرێته‌وه و فه‌رمانبه‌رانی دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به خوێندنی باڵا ده‌وامی فه‌رمی ده‌كه‌ن و هاوكاری داوده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك بن له هه‌ڵمه‌تی پاراستنی كوردستان له كۆرۆنا.
له‌و باره‌یه‌وه هێمن ئه‌مین به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ "وشه" گوتی، له‌و ماوه‌ی كه ده‌كرێته پشوو له كۆتایی وه‌رزی خوێندن زانكۆكان ده‌توانن قه‌ربووی خوێندنه‌كه بكه‌نه‌وه.
پشوو مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له داوده‌زگاكانی خوێندنى باڵا و زانكۆكان ناگرێته‌وه
ڕوونیشی كرده‌وه كه به‌پێی پلانی زانكۆكان قه‌ربووكردنه‌وه‌كه ده‌گۆڕێت و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یش دراوه به سه‌رۆكایه‌تی زانكۆكان كه له كۆتای وه‌رزی خوێندن بڕیار له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌كه بده‌ن تا قوتابیانی زانكۆ زیانمه‌ند نه‌بن له ئه‌نجامی ئه‌و دۆخه‌ی له كوردستان هاتووه‌ته پێشه‌وه.
له هه‌رێمی كوردستان وه‌رزی خوێندنی زانكۆكان له مانگی شه‌ش كۆتایی دێ، به‌ڵام به‌هۆی پشووه‌كانه‌وه پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێ كه زانكۆكان له خوێندن دوابكه‌ن و ئه‌وه‌یش سه‌رۆكایه‌تی زانكۆكان له كۆتایی وه‌رزه‌كه‌دا ناچار به قه‌ربوو كردنه‌وه بكات.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا له چوارچێوه‌ی ڕاگه‌یاندنی پشووه‌كاندا كاری نه‌كردووه، به‌ڵكو ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌ته‌كه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد كه بریتیین له پێكهێنانی ژووری عه‌مه‌لیاتی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ت، به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری خوێندنی باڵا و راوێژكاری وه‌زیر و سه‌رۆكی بۆردی كوردستانی و سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی و راگری كۆلێژه پزیشكییه‌كانی زانكۆكان. هه‌روه‌ك دووپات كراوه‌ته‌وه كه داوده‌زگاكانی خوێندنی باڵا له هه‌موو شاره‌كان لێژنه‌ی هاوبه‌ش پێكده‌هێنن له كۆلێژه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكی و زانسته ته‌ندروستییه‌كان و زانسته بنچینه‌ییه پێوه‌نداره‌كان.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه هه‌موو توانا مرۆییه‌كانی زانكۆكان له پزیشكان و پسپۆڕان و ئه‌كادیمییه‌كان پشتیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و داوده‌زگاكانی ته‌ندروستی ده‌بن و ئه‌و تیمانه‌ی له ئاستی شاره‌كان پێكدێن هاوكار ده‌بن له بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ته‌ندروستی و رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه و پلانی چاره‌سه‌ر و ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و راوێژ و راپۆرتی به‌رده‌وام بۆ پشتیوانیكردنی هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.
له‌باره‌ی ئه‌و پشووه‌ی كه خوێندنی باڵا ده‌گرێته‌وه، له كۆتاییدا دووپات كراوه‌ته‌وه كه پشووه‌كه تایبه‌ته به راگرتنی پرۆسه‌ی خوێندن و ته‌نیا خوێندكاران/ قوتابیان ده‌گرێته‌وه، واته مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له داوده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت و زانكۆكان ناگرێته‌وه.
ئه‌و بڕیارانه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كاتێكدایه كه دوێنێ مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕای گه‌یاندووه، سه‌لامه‌تی و پاراستنی ژیانی هاووڵاتییان له سه‌رووی هه‌مووشتێكه‌وه.
كۆرۆنا كه ڤایرۆسێكی گواستراوه‌یه ماوه‌یه له وڵاتانی دنیا بڵاو بووه‌ته‌وه، به‌ڵام دوای گه‌یشتنی حاڵه‌ته‌كان بۆ ئێران مه‌ترسیی بڵاو بوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر كوردستان زیاتر بوو، به‌تایبه‌ت كاتێك دوێنی چوار حاڵه‌تی توشبووی به ڤایرۆسه‌كه له كه‌ركووك تۆمار كرا و كوردستان ڕێوشوێنه‌كانی بۆ خۆپارێزی توندتر كرد.
د.سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه تا ئێسته هیچ حاڵه‌تێكی كۆرۆنا له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌كراوه، هه‌روه‌ك دڵنیایی دایه خه‌ڵكی كوردستان كه هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ پارێزگاری كردن له هاووڵاتییان كوردستان كراوه تا ڕووبه‌ڕووی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببینه‌وه.
ئێسته له ته‌واوی شاره‌كانی كوردستان له ژێر ڕاسپارده‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ڕێنوێنی ته‌ندروستی بڵاو ده‌كرێته‌وه و چه‌ندان بڕیاری جۆراوجۆریش به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی له شاره‌كانی كوردستان دراون. داخستنی كافتریا و قه‌ده‌غه‌كردنی سه‌ردانی نه‌خۆش و داخستنی ته‌واوی مه‌رزه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران و ئه‌و گه‌شتیارانه‌یشی له ئێران دێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه 14 ڕۆژ ده‌خرێنه ژێر چاودێری و پشكنینی وردیان بۆ ده‌كرێ.