له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان په‌كه‌كه و سوپای توركیا، هاووڵاتییه‌كی سنووری شاره‌دێی سیده‌كانی سه‌ر به شارۆكه‌ی سۆران به گوله بریندار بوو، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سیده‌كانیش ده‌ڵێت "شه‌ڕی په‌كه‌كه و توركیا زیادی كردووه و كه‌م شه‌و هه‌یه شه‌ڕ روو نه‌دات".
پارتی كرێكارانی كوردستان ژماره‌یه‌كی زۆری گونده‌كانی هه‌ر چوار شارۆكه‌ی سۆران – چۆمان – مێرگه‌سۆر – رواندز داگیر كردووه و خه‌ڵكێكی زۆر به هۆی په‌كه‌كه‌وه بوونه‌ته قوربانی.
به‌رده‌وامی شه‌ڕ كاریگه‌ری نه‌رێنی له سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتییان كردووه
ئه‌مڕۆیش جارێكی تر شه‌ڕ له‌نێوان توركیا و په‌كه‌كه ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك برینداربوو سه‌رباری زیانی زۆری ناوچه‌كه، عه‌بدولهادی میكائیل برادۆستی مامی بریندار بووه‌كه به "وشه"ی راگه‌یاند، برینداره‌كه ته‌مه‌ن 12 ساڵانه كه پیشه‌ی قوتابیه، به هۆی ته‌قه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی توركیا و گوله‌ی دۆشكه له ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له گوندی دایلا به سه‌ختی بریندار بووه.
لای خۆیه‌وه ئیحسان چه‌له‌بی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سیده‌كان به "وشه"ی راگه‌یاند، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه و سوپای توركیا له‌نزیك گوندی دایلای سه‌ر به شاره‌دێیه‌كێی سیده‌كان كه‌سێك بریندار بووه.
دووپاتیشی كرده‌وه كه شه‌ر و پێكدادانه‌كانی هه‌ردوولا له‌م مانگه‌دا له سنووره‌كه زۆر زیادی كردووه، زه‌ره‌ر و زیانه‌كانییش نه‌زانراوه.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، به‌رده‌وامی شه‌ڕ كاریگه‌ری نه‌رێنی له سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتییان و ته‌ناهی ناوچه‌كه‌مان درووست كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" هه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، له ناوچه سنوورییه‌كانی شاره‌دێی شیلادزێ هاووڵاتییه‌ك به‌هۆی بۆردمانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بووه‌ته‌وه قوربانی.
گوندی دایلا له رووی كارگێڕی سه‌ر به شاره‌دێی سیده‌كانه و رێژه‌ی دانیشتووانی 27 ماڵه، خاڵێكی سه‌ربازی توركیا له نزیك ئه‌و گونده جێگیر بووه و به‌هۆی شه‌ڕی په‌كه‌كه و توركیا نا ئارامی له گونده‌كه درووست بووه و ناتوانن به ئازادی ژیان بگوزه‌رێنن.
سیده‌كان/ موڕشید برادۆستی