دواى ئه‌وه‌ى ڕۆژى سێشه‌م 25ى شوبات، چوار حاڵەتی كۆرۆنا لە كەركووك دەستنیشان كرا و وەزارەتی تەندروستیی عێراقیش ڕای گه‌یاند، دوای لێكۆلینەوە دەركەوتووە ئەوانیش وەک هاووڵاتییەکەی نەجەف لە ئێران گەڕاونەتەوە، ئه‌مڕۆ لە شارى کەرکووک چوارى حاڵەتی تر‌ى کۆرۆنا تۆمار کراوه.
تووشبووه‌كان له‌گه‌ڵ تیمێكى تایبه‌ت ئێسته گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی کەرکووک
به‌پێى ئه‌و زانیارنه‌ى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه پزیشكێكى تایبه‌ت له نەخۆشخانەی ئازادی شاره‌كه به "وشه"ی ڕاگەیاند، ئه‌مڕۆ پشكنینى چوارى هاووڵاتى تر له به‌غدا گه‌ڕایه‌وه كه سێ هاووڵاتییان لە نەتەوەی عەرەبن و یەک هاووڵاتیى لە نەتەوەی تورکمانە و دانشتووی گەڕەکەکانی عه‌دن و سه‌وزنی شاری کەرکووکن.
زیاتر گوتى، یەک له‌و هاووڵاتییانه شۆفێری هێڵی نێوان پارێزگای بەغدا - کەربەلایە، دوای تێکچوونی تەندروستى هێنراونەتە نەخۆشخانەی ئازادی کەرکووک، دوای مانەوەیان لەژێر چاودێری و گەڕانەوەی پشکنینەکانیان لەبەغدا، دەرکەوت هەر چواریان هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنان، به‌ڵام ئیداره‌ى نه‌خۆشخانه‌كه به‌پێى فه‌رمانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراقى بۆ كاتێكى نادیار ئه‌و بابه‌ته‌یان به بێده‌نگى له عه‌سره‌وه شاردووه‌ته‌وه.
ڕوونى كرده‌وه، تووشبووه‌كان له‌گه‌ڵ تیمێكى تایبه‌ت ئێسته گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی کەرکووک، له‌لایه‌كى تر دوو هاووڵاتیی تریش کەگومان دەکرێت هەڵگری ئەو ڤایرۆسە بن لە نەخۆشخانەی ئازادی کەرکووك ئێسته لەژێر چاودێری پزیشکدان و چاوەڕوانی گەڕانەوەی ئەنجامی پشکنینەکانیانن لەبەغداوە.
له‌به‌رابنه‌ردا ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و ڕای گه‌یاند، پێویسته هاووڵاتییان گه‌شته‌كانیان بۆ نه‌جه‌ف و كه‌ركووك ڕابگرن، ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كاتێكدایه كه ئێسته كوردستان له چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌ی خۆپارێزی له به‌رانبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنایه و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن ئه‌و ڤایرۆسه نه‌گاته كوردستان.
ڤایرۆسی كۆرۆنا "Coronavirus" گرووپێك ڤایرۆسن كه تووشی مه‌مكداره‌كان ده‌بن، له‌وانه‌ش مرۆڤه‌كان و باڵنده‌كان. له مرۆڤه‌كاندا، ده‌بێته ھۆی ژه‌ھراویبوونی ھه‌ناسه‌دان به نه‌رمی، به‌ڵام له ھه‌ندێك باردا ده‌كرێ كوشنده بێت، له مانگا و به‌رازه‌كاندا ده‌كرێ ببنه ھۆی سكچوونیان له كاتێكدا له مریشكه‌كاندا ده‌بیته ھۆی ژه‌ھراویبوونی به‌شی ھه‌ناسه‌دانی سه‌ره‌وه.