وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای گه‌یاند، ئه‌مڕۆیش هه‌رێمی كوردستان به پاكی و دوور له ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوه‌ته‌وه.
ئه‌مشه‌و 26ی شوبات، ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی، ئه‌مڕۆیش هه‌رێمی كوردستان دووربوو له ڤایرۆسی كۆرۆنا و به پاكی ماوه‌ته‌وه، كه ئومێد ده‌كه‌ین به‌مشێوه‌یه بمێنێته‌وه.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه به ڕاستگۆی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌یسانه بكه‌ین كه پێوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه
وه‌زیری ناوخۆ گوتی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه به ڕاستگۆی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌یسانه بكه‌ین كه پێوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه و وه‌ك خزمه‌تكاری خه‌ڵكی خۆمان ئه‌ركی خۆمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه كرد، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی كێشه‌ی كۆرۆنا نه‌بین ڕێوشوێنی پێویست گیراوه‌ته به‌ر و "پێمان وایه مه‌ترسییه‌كه نزیك بووه‌ته‌وه" و چوار حاڵه‌تی له كه‌ركووك تۆمار كراون، بۆیه ناچاربووین پشوو ڕابگه‌یه‌نین. هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد، بڕیاری كه‌ره‌نتێینه بۆ ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی دێنه‌وه كوردستان وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێ و 536 هاووڵاتیی له ده‌روازه‌كانی عێراقه‌وه هاتوون و ده‌رباز بوون به‌بێ ئه‌وه‌ی پشكنینیان بۆ بكرێ، بۆیه ناو و ژماره‌مان بۆ ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌كان ناردووه تا به زووترین كات بخرێنه ژێر چاودێری چڕ.
وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دڵنیایی دایه هاووڵاتییانی كوردستان و ڕای گه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئێسته ده‌یكه‌ن هه‌مووی له چوارچێوه‌ی خۆپارێزییه و بڕیارمان داوه ڕۆژانه زانیاری و داتانی نوێ پێشكه‌ش به هاووڵاتییان بكه‌ین.
هاوكات وه‌زیری ناوخۆ دووپاتی له بڕیاری دواخستنی كۆنفرانس و كۆنگره‌ی فراوان كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌وه به‌هه‌موو جۆرێك قه‌ده‌غه‌یه و "داوا له دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م چالاكییه‌كانیان دوابكه‌ن بۆ ماوه‌یه‌ك". داوایشی له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن كرد هاوكاری دۆخه‌كه بكه‌ن و یاری به هه‌ست و سۆزی خه‌ڵك نه‌كرێ.