به‌ركه‌وتنی تیشكی خۆر به‌ر پێستی مرۆڤ كاریگه‌ری و زیان و كاردانه‌وه‌ی زۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو تیشكی خۆر زۆر به‌هێز و ڕاسته‌وخۆ بێت، له هه‌مان كاتیش پێویستییه‌كی گرنگه كه پێویست به‌ر خۆر بكه‌وێ، بۆ ئه‌وه‌ی ڤیتامینی پێویستی لێوه وه‌ربگرین، كه‌واته چۆن وا ده‌كه‌ین خۆمان بده‌ینه به‌ر تیشكی خۆر به جۆرێك سوودی لێ وه‌ربگرین و زیانیشمان پێ نه‌گات.
بۆ گه‌یشتن به‌و ئه‌نجامه ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه پێڕه‌و بكه
یه‌كه‌م: خۆراكی ڕژانه‌ت بگۆڕه، ئه‌گه‌ر له هاوین دا كه تیشكی خۆر زۆر به چڕی به‌ر پێستی مرۆڤ ده‌كه‌وێت، به‌رده‌وام خواردنی سارد بخۆن، ئه‌وا پێست زیانی زۆرتر پێ ده‌گات، به‌ڵام گه‌ر ئه‌و خۆراكانه بخۆن كه ڕێژه‌ی زۆری ڤیتامین Aی تێدایه، وه‌كو سپێناخ و مانگۆ و گێزه‌ر و په‌تاته‌ی شیرین و كه‌له‌رم و بیبه‌ری شیرین.
تیشكی خۆر هه‌م سوودبه‌خشه و هه‌میش زیان، كه‌واته چۆن سوودی لێ وه‌رگرین بێ ئه‌وه‌ی زیانمان پێ بگات
دووه‌م: لابردنی خانه مردووه‌كانی
پێست، ئه‌مه سووڕی خوێن له پێست چالاك ده‌كات و یارمه‌تی به‌هێزبوون و به‌رگه‌گرتنی پێست به‌رانبه‌ر تیشكی خۆر ده‌دات، بۆ ئه‌مه‌یش پێویسته به پێكهاته‌ی دروست خانه مردووه‌كان لاببرێن و به مه‌لهه‌م و شامپۆی تایبه‌ت خۆتان بشۆن.
سێیه‌م: به‌كارهێنانی دژه‌خۆر، باشتره پێش ئه‌وه‌ی پێستت تووشی سووتانه‌وه بێ، به‌هۆی تیشكی خۆره‌وه، ڕێگری لێ بكه‌یت و دژه‌خۆر به‌كاربهێنیت، جیا له‌وه‌یش جلوبه‌رگی گونجاو له‌به‌ر بكه كه زۆرینه‌ی پێستت دابپۆشی و ته‌نك بن، نه‌ك ئه‌وه‌ی به‌شی زۆری ده‌ست و قاچتان به ده‌ره‌وه بێ و تیشكی خۆری به‌ر بكه‌وێت.
چواره‌م: چاره‌سه‌ركردن به‌لێزه‌ر، ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌و ڕێگایانه چاره‌سه‌ری كاریگه‌رییه‌كانی تیشكی خۆری له‌سه‌ر پێست نه‌كرد، ئه‌وا دواجار پێویسته په‌نا ببه‌ن بۆ به‌كارهێنانی لێزه‌ر، به‌مشێوه‌یه سه‌رجه‌م په‌ڵه و سووتاووییه‌كان له‌ناو ده‌برێ و ده‌بنه‌وه به خاوه‌ن پێستێكی جوان و پاك، به‌ڵام پێویسته وریا بن و هه‌میشه خۆپارێزی باشتره له چاره‌سه‌ركردن.