شادی نه‌وزاد: سه‌ربه‌خۆم و نه‌چوومه‌ته ناو هیچ پارتێكی سیاسییه‌وه
شادی نه‌وزاد ئه‌ندامی پێشووی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان، له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا باس له سكاڵاكانی له‌سه‌ر شاسوار عه‌بدولواحید ده‌كات و رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و به هیچ جۆرێك پاشه‌كشه‌ی له سكاڵاكانی نه‌كردووه. شادی هۆی به‌شداریی كه‌می خه‌ڵك له خۆپێشاندان و ناڕه‌زاییه‌كان، بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه رابه‌رایه‌تی خۆپێشاندان ده‌كه‌ن و به‌گوته‌ی ئه‌و "له‌ناو خه‌ڵكدا خۆشه‌ویست نین".
كاركردنتان له نه‌وه‌ی نوێ چۆن بوو؟
من ئه‌ندامی باڵای نه‌وه‌ی نوێ بووم، له یه‌كه‌م كۆنگره‌ی ئه‌و حزبه هاتمه ده‌ره‌وه و به هیچ جۆرێك كارم له‌ناو نه‌وه‌ی نوێ نه‌كردووه و وازم له‌و حزبه هێنا.
ئه‌ی كێشه‌ی تۆ له‌گه‌ڵ شاسوار چی بوو، كه‌سی بوو یان سیاسی؟
من كێشه‌ی كه‌سیم له‌گه‌ڵ شاسوار عه‌بدولواحید نییه، به‌ڵكو كێشه‌ی سیاسیم له‌گه‌ڵی هه‌یه، نامه‌وێ شتێكی له‌سه‌ر بڵێم كه وا هه‌ست بكات شته‌كه به كه‌سی ده‌كرێت.
كه‌واته ئه‌و سكاڵایانه‌ی له‌سه‌ر شاسوار له دادگای سلێمانی تۆمارت كردوون، به‌كوێ گه‌یشتوون؟
هه‌موومان ده‌زانین كاری دادگاكان رۆتین ئامێزن و به‌هێواشی به‌ڕێوه ده‌چن، به‌ڵام داواكان هه‌مووی ماوه و پاشه‌كشه‌م له هیچیان نه‌كردووه، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌م شێوازی یاسایی خۆیان بگرنه‌به‌ر و بگه‌نه ئه‌نجامی خۆیان، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌یشی هه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی من وازم له سكاڵاكان هێناوه، یان لێی پاشگه‌ز بوومه‌ته‌وه، هیچی راست نین و هه‌موو داواكان تا ئێسته له دادگاكان ماون و كاری خۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت.
ده‌گوترێت دۆسیه‌كانی شاسوار له دادگاكانی سلێمانی به جۆرێك له جۆره‌كان پشتگوێ ده‌خرێن یان داده‌خرێن، ئه‌مه تا چه‌ند له سكاڵاكانی تۆدا له‌سه‌ر ئه‌و پیاوه ره‌نگی داوه‌ته‌وه؟
ئه‌وه ده‌بێ دادگاكان وه‌ڵام بده‌نه‌وه نه‌ك من، له‌باره‌ی دۆسیه‌كانی خۆم به رێكاری یاسایی خۆیدا ده‌ڕوات، به‌ڵام هه‌موومان ده‌زانین دۆسیه‌كان له دادگاكانی ئێمه‌دا پێویستیان به كاته، كاتی خۆیان ده‌وێت تا وه‌ڵاممان ده‌ست ده‌كه‌وێت، به‌ڵام به گشتی كاركردن له دادگاكانی ئێمه‌دا رۆتینی زۆره، بۆیه كاتیشی پێویسته.
به‌رنامه‌ی كاركردنی په‌رله‌مانیت له داهاتوودا چۆن ده‌بێت؟
من ئێسته و له داهاتووشدا په‌رله‌مانتارێكی سه‌ربه‌خۆم، دوور له هه‌موو حزبێك كاری خۆم ده‌كه‌م، ئه‌جێندای تایبه‌ت به خۆمم هه‌یه بۆ كاركردن كه ئێسته خۆی له مافه‌كانی مرۆڤ و منداڵاندا ده‌بینێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌و پێیه‌ی ئه‌ندامم له لیژنه‌ی داكۆكی له مافی مرۆڤ و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافی ژنانیشم.
تا ئێسته نه‌چوویته ناو هیچ فراكسیۆنێكه‌وه، ده‌نگۆی نزیكیت له گۆڕانه‌وه هه‌یه؟
ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی هه‌بووه ته‌نیا بۆ فراكسیۆنی گۆڕان نه‌بووه، پێشتر گوایه ده‌نگۆكه له‌سه‌ر یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش بوو گوایه من پێوه‌ندیم به یه‌كێتییه‌وه كردووه، دواتر ده‌نگۆكه گۆڕا بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندیم به فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كردووه، به‌ڵام ئه‌مانه هه‌مووی ده‌نگۆن و هیچیان راست نین، ئه‌ندامێكی سه‌ربه‌خۆم دوور له هه‌موو حزبه‌كان كاری خۆم ده‌كه‌م و به‌رده‌وام ده‌بم، به‌ڵام كاری په‌رله‌مانی كاری پێكه‌وه‌یی و تیمه، من پێوه‌ندیم له‌گه‌ڵ هه‌موو فراكسیۆنه‌كان به ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه باشه، هاوئاهه‌نگیم له‌سه‌ر پرسه‌كان له‌گه‌ڵیان هه‌یه، گفتوگۆ له نێوانماندا هه‌یه تا بتوانین كاره‌كانی خۆمان راپه‌ڕێنین.
له‌گه‌ڵ سێ په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی تری پێشووی نه‌وه‌ی نوێ پێوه‌ندیتان چۆنه، هیچ به‌رنامه‌تان هه‌یه ببنه فراكسیۆنێكی تایبه‌ت به خۆتان؟
ئێمه ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆین، پێشتر هاوڕێ بووین و ئێسته‌یش هاوڕێین و گفتوگۆ له نێوانماندا هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ندێ كه‌یسی دیاریكراو كه پێكه‌وه كاریان له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، به‌ڵام لیژنه‌كانمان جیاوازه، كاركردنه‌كانیشمان جیاوازه، كارمان نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی فراكسیۆنێكی تایبه‌ت به خۆمان هه‌بێت.
ده‌گوترێ زۆرتر له هه‌ولێریت و كه‌متر دێیته‌وه سلێمانی، له كاتێكدا تۆ نوێنه‌ری خه‌ڵكی سلێمانیت له په‌رله‌مانی كوردستان و خه‌ڵكی ئه‌و شاره ده‌نگیان پێ داوی، بۆچی؟
هۆی كه‌متر هاتنه‌وه‌م بۆ سلێمانی و زۆریش مانه‌وه‌م له هه‌ولێر، پێوه‌ندی به‌كاری لیژنه‌كه‌مه‌وه هه‌یه، كاركردنم له لیژنه‌كاندا به‌و شێوه‌یه هه‌ڵكه‌وتووه كه پێوه‌ندیم زیاتر له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان هه‌بێت و كاركردنیشم زیاتر له‌ناو هه‌ولێردایه، به‌ڵام سه‌ردانی سلێمانیشم كردووه و كارم لێی كردووه، بۆ نموونه ئه‌وه‌نده نابێت سه‌ردانی چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی و خانه‌ی به‌ساڵاچووانی سلێمانیم كردووه.
به‌و پێیه‌ی تۆ نوێنه‌ری خه‌ڵكی سلێمانیت، ئه‌گه‌ر دۆسێی خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند بێته به‌رده‌ستت، كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ی یان چۆن به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ی؟
راسته ئێمه هه‌ریه‌كه‌مان له ناوچه‌یه‌كی جیۆگرافییه‌وه خۆمان كاندید كردووه و دواتر هاتووینه‌ته په‌رله‌مان، به‌ڵام تۆ كاتێك ده‌بیته په‌رله‌مانتار، سیفه‌تێكی تر وه‌رده‌گریت، ئه‌م سیفه‌ته گشتگیرت ده‌كاته‌وه، واتا تۆ چۆن نوێنه‌ری خه‌ڵكی سلێمانیت، ئاوا نوێنه‌ری هه‌ولێر و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌یش ده‌بیت، ده‌بیته نوێنه‌ری هه‌موو پارێزگاكانی هه‌رێم، ئه‌مه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان نییه پابه‌ند بی به پارێزگای خۆته‌وه، په‌رله‌مانی كوردستانه و كاره‌كانت له هه‌ر چوار پارێزگاكه ده‌كه‌یت، ئه‌گه‌ر دابه‌شبوونی جیۆگرافی بۆ هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ی، راسته له پارێزگاكانی دهۆك و هه‌ولێره‌وه ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان زۆرن، به‌ڵام په‌رله‌مانتارانی سلێمانیش ژماره‌یه‌كی به‌رچاون و كه‌م نین، ئه‌و ئه‌ندامانه پابه‌ند نین به‌وه‌ی كاره‌كانیان هه‌ر له سلێمانی بكه‌ن، ده‌كرێ كاره‌كانیان له هه‌ولێر و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ش ئه‌نجام بده‌ن.
هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ئۆپۆزسیۆن بۆچی ده‌گه‌ڕێنیته‌وه؟
خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له دواین هه‌ڵبژاردندا بێ هیوا بوون، بێ هیوا بوون له‌وه‌ی كه‌سانێك نوێنه‌رایه‌تییان بكه‌ن له په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ له زیانی ئۆپۆزسیۆن شكایه‌وه، چونكه ئه‌وانه‌ی به‌شداریی هه‌ڵبژاردنیان نه‌كرد، ئه‌و مافه‌ی خۆیان پێشێل كرد، ئه‌مه‌ش بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن به‌راورد به هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوو ده‌نگی كه‌م بكات و دووچاری شكست ببێته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان خولێكی گه‌نجتره له‌وه‌ی پێشوو، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی له‌م خوله‌دا به‌شدارن ته‌مه‌نیان به‌راورد به خوله‌كانی پێشوو گه‌نجترن و ئه‌كتیڤترن، وزه‌ی گه‌نج باشتر كار ده‌كات و ده‌توانێ بیرۆكه‌ی نوێی هه‌بێت.
له 17ی شوباتی 2011 كه خۆپێشاندان كرا، خه‌ڵكێكی زۆر به‌شداری كرد، به‌ڵام ئێسته بانگه‌واز بۆ خۆپێشاندان كرا، له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا نه‌توانرا ئه‌و ژماره‌یه كۆ بكرێته‌وه كه پێی بگوترێ خۆپێشاندانی فراوان، ئه‌مه بۆچی ده‌گه‌ڕێنیته‌وه؟
هه‌مان بێ هیوایی و نه‌بوونی متمانه‌یه به خۆپێشاندان، به‌شێكیشی پێوه‌ندی به‌و كه‌سانه‌وه هه‌یه كه سه‌ركرایه‌تیی خۆپێشاندانه‌كان ده‌كه‌ن، یان بانگه‌شه‌ی سه‌ركردایه‌تیی خۆپێشاندان ده‌كه‌ن، كۆمه‌ڵێك ده‌موچاون خه‌ڵك ده‌زانن هی ئه‌وه نین باوه‌ڕیان پێ بكه‌ن، ئه‌مانه به‌شێكن له هۆكاری كه‌می به‌شداریی خه‌ڵك له خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان.
وشه/ سلێمانی- هه‌ستیار عه‌بدوڵا
وشە -
تایبه‌ت